Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

ئاستەنگەکانی بەردەم کۆنگرەی ئەمساڵی یەکێتی کرێکارانی ئینگلتەرا و وێڵز (TUC)

 

ئامادەکردنی/ توانا نوری

بەڕێز پۆڵ نوواک، سەرۆکی یەکێتی کرێکارانی ئینگلتەراو وێڵز لەنامەیەکیدا بۆچالاکوانە مەدەنی و کرێکارییەکان دەڵێت:

بەهۆی قەیرانی تێچووی ژیانەوە، کرێکاران ئازار ئەچێژن، بەڵام دەوڵەمەنەکان هەرگیز ئەوەندە وەزعیان باش نەبووە.

کۆنگرەی یەکێتییە کرێکارییەکانTUC ، کەچەپی بەریتانیا لەجیاتی شورا ناویان لێناوە پەرلەمانی کرێکاران، ڕووبەڕووی پرسیارگەلێکی ستراتیژی جددی دەبێتەوە لەسەروبەندی کۆنگرەدا کەبڕیارە لەمانگی ١٠ی ئەمساڵدا بکرێت.

زۆربەی شاندەکان نوێنەرایەتی سەندیکاکان دەکەن کەساڵێکە لەشەڕی چینایەتیدان لەگەڵ حکومەت و خاوەنکارەکاندا. خاوەنکارەکان لەماوەی ١٢مانگدا هەتا مانگی ئایار ٣،٩ملیۆن ڕۆژی کارکردنیان لەدەستداوە بۆ مانگرتن. ئەمەش گەورەترین ژمارەی ڕۆژانی مانگرتنە لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، وە نزیکەی نۆ هێندەی تێکڕای ئاماری ساڵانی ٢٠١٠بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران کەبەشداری مانگرتنی کردووە، ئەمە یەکەم ئەزموونی خەباتیان بوو.

هەروەها مانگرتنەکان، سەدان هەزار کرێکارو کارمەندی کەرتی تایبەتیشی گرتەوە، وەکو ئەوانەی خزمەتگوزاری پێشکەش بەقوتابخانە یان بەنەخۆشخانەکان دەکەن، یان کار بۆ شارەوانییەکان دەکەن، هەموویان فێربوون کەمانگرتن وەکو چەکێکی کاریگەر کاردەکات. بێگومان لەهەموو حاڵەتێکشدا نا.هەمووش دەزانن جار لەدوای جار کرێکاران دوای مانگرتن و خۆپیشاندانەکانیان،چ سەرکەوتنێکیان بەدەستهێناوە.

دوای ئەوەی حکومەت لەسەرەتاوە بێدەنگی هەڵبژاردبوو، وە تەنانەت لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا ڕەتیشی ئەکردەوە کەدانوستاندن بکات، بەڵام دواتر لەژێر فشاری ناڕەزایەتی بەردەوامی کرێکارانداناچارکرا سەرانسەر ئۆفەرەکانی لەناوەندی تەندروستی، پەروەردەو خزمەتگوزارییە گشتیەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو جێبەجێ بکات. ئەم مانگرتنە گەورانەی کرێکاران ساڵێکی ئیلهامبەخش بوو، چونکە کرێکاران وەستانەوەو ”ڕەتیانکردەوە کەزیاتر هەژارتر بن ”.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی چالاکییە کرێکارییەکان،

Related posts

ژمارە ٦ی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار بەزمانی ئینگلیزیی /پیدی ئێف

Dangi Krekar

کرێکارێکی لەسەر ستوونێکی کارەبا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

Dangi Krekar

گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ وەستا حەسەن، هەڵسوراوێکی کرێکاریی

Dangi Krekar

Leave a Comment