Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای خواردنەوە گازییەکانی بەغداد سەرکەوتووانە کۆتایی هات!

 

ڕاپۆرت/مەحمود حەلاق:

عومەر جومعە، یەکێک لەڕابەرە کرێکارییەکان ئاوا دەڵێت:

دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەری کارگە بەناوی عصام کریم بێئەندازە دژی کرێکارن، بەجوملە کرێکاران لەسەرکار دەرئەکەن، هەتا ئەو دیوو ئێسکیشەوە خراپن و زاڵمن و ناحەقی زۆر بەکرێکاران دەکەن. بۆنموونە: شەفتی شەوان بۆماوەی ١٤ کاژێر کاردەکەین، شەفتی بەیانیانیش ١٠ کاژێر کاردەکەین. جیاوازی مووچە زۆرە لەنێوان کرێکاراندا..و ..تاد.

دوای ئەوەی سکاڵامان پێشکەش بەوەزیرو لیژنەی پەرلەمان کرد، بەڵام بێسود بوو، وە ئامادەی وەڵامدانەوە نەبوون. هەربۆیە سەرۆکی دەستەی کارگێڕی هەموو ئەو کرێکارانەی سزادا کەسکاڵایان تۆمارکردبوو. کرێکاران لەئەنجامی ئەم سزایەدا، یاداشتێکی ناڕەزاییەتیان ئاراستەی ئیدارەی کارگە کرد، بەڵام دیسانەوە ئیدارەش بەهیچ شێوەیەک گرنگی بەو بابەتە نەداو وەڵامی نەدایەوە. دیسانەوە دە ڕۆژ پێش ئێستاش یاداشتێکی دیکەیان تۆمار کردو خەریک بوو لەناو کۆمپانیاکەدا مانگرتنەکە ڕابگەیەنین. بەڵام هیچ شتێک لەهەڵوێستی دژی کرێکاریئەواندا نەگۆڕدراو بەم پێیە کرێکارێک بەناوی ئەبو مەعسومە لەکارەکەی دوورخرایەوە بەپاساوی ئەوەی کە بەیەکەم هاندەری ئەم مانگرتنە دائەنرێت.

خێمەی ناڕەزایەتی دانرا، بەڵام پۆلیسی ئامادەبوو( الطواری)ی ئەو کۆمپانیایە هەوڵیدا ڕێگری لەکرێکاران بکات کە ئەم خێمەیە هەڵنەدەن، بەمەبەستی تێکدانی مانگرتنەکە شەڕیان لەگەڵ کرێکارەکاندا هەڵگیرساند، هەر بۆیە کاژێر یەکی شەو لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەر کرێکاران کە لەدەرەوەی بازنەکەوە هاتبوون و دەستیان بەسەر چادرەکەدا گرت و ئەوانیان ناچارکرد لەژێر تیشکی بەهێزی خۆردا بمێننەوە. بەڵام کرێکارەکان هەموو ئەو تەنگەژەیەیان تێپەڕاند و خێمەیەکی تریان هەڵداو بەم شێوەیە بەردەوامییاندا بەمانگرتنەکەیان.

کۆمپانیاکەش دەستی کرد بەفشاری زیاترو فەرمانی کارگێڕی دەرکرد کە هەموو ئەوانەی مانیان گرتووە بەغائیب ناونووس بکرێن بۆئەوەی لەماوەی پێنج ڕۆژدا لەکارەکانیان دووربخرێنەوە. هەتا لەم ڕێگایەوە کرێکاران بترسێنن و بیانگێڕنەوە بۆسەر کارەکانیان.. تەنانەت بۆترساندنی کرێکاران کار گەیشتە ئەوەی کە لەڕێگای میلیشیاکانی مالیکیەوە منداڵی کرێکاران بکوژن وبڕفێنن.. دواتریش ئاسایشدەستی کرد بە بانگهێشتکردنی کرێکاران.. بەڵام هەموو ئەمانە نەک هەر نەیتوانی ئیرادەی کرێکاران تێک بشکێنێت ونەیتوانی هەڵوێستی کرێکارانی بگۆڕڕێت،بەڵکوئیرادەیخۆیان بۆبەردەوامبوون لەمانگرتنەکەیان زیاد کردو تووندو تۆڵ پێکەوە خۆیان گرێدایەوە.

ئیدارەی کۆمپانیا کەوتە هەوڵدان بۆ پەرت پەرتکردنی کرێکاران و دروستکردنی جیاوازی لەنێوانیاندا، بەڵام نەیتوانی، هەربۆیە لەکۆتاییدا ناچار بوون ڕێگای دانوسان لەگەڵ کرێکاراندا هەڵببژێرێ تا کرێکارەکان بگەڕێنێتەوە سەر کار، لەدانوسانەکاندا دیسانەوە کرێکارانی مانگرتوو بەپێداگری لەسەر خواستەکانو هەڵگرتنی سزاکان وگێرانەوەی کرێکارە دەرکراوەکان بۆ سەرکارەکانیان کە ئەبو مەعسومە یەکێک بوو لەوان. هەر بۆیە کرێکاران مەرجەکانی بەڕیوەبەری کۆمپانیاکەیان لەدانوسانەکاندا ڕەتکردەوەو بەهێزی یەکگرتوانەی خۆیان و بەردەوام بوون لەمانگرتنەکەیان وداوای دابینکردنی ژەمی بەیانیان و ئێوارانیان، لەلایەن کۆمپانیاوە بۆ خواستەکانیان زیاد بکەن و هەوڵیش بدرێت جیاوازی مووچەکەشیان نەهێڵدرێت.

بەم شێوەیە کرێکاران بەهێزی یەکگرتوانەی خۆیان و کۆبوونەوە لەدەوری خواستەکانیان توانییان کۆمپانیاو ئیدارەکەی ناچار بکەن مل بەداخوازیەکانیان بدات. کەئەمانەبوون:

١/ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزاکانی کرێکاران و پێدانی قەرەبووی کاتی دەوام.

٢/ گەڕانەوەی کرێکارە دەرکراوەکان بەبێ جیاوازی.

٣/ سێ مانگ مۆڵەت بۆ ئەبوومەعسومەی ڕابەر بەمووچەوە، بەڵام گواسترایەوە بۆبەشێکی تری ناو کۆمپانیا.

٤/ هەڵوەشاندنەوەی داوای دادگا لەسەر ئەبو عەعسومە.

بەمجۆرە مانگرتنی کرێکارانی خواردەوەگازیەکانی بەغدا، سەرکەوتوانە کۆتیی هاتو خواستەکانیان بەدەستهێنا

Related posts

ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

Dangi Krekar

ئه‌و قه‌رزانه‌ی که‌ کرێکار هه‌یه‌تی لەلای خاوه‌نکار، مافێکی یاساییە و ئەبێ بدرێتەوە

Dangi Krekar

کرێکاران لەبارەی گرانی بازاڕەوە چی دەڵێین!

admin

Leave a Comment