دەنگی کرێکار بەشداری پانێڵی “توندوتیژی دژی ژنان لە شوێنی کاردا” دەکات!
دەنگی کرێکار سلێمانی
بەرەواری ١٩/١٢/٢٠٢٤ لەسلێمانی پانێڵێک سەبارەت بەو توندوتیژییانەی کەلەکاتی کارکردندا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە سازکرا.. لەم پانێڵەدا نەک هەر جەخت کرایەوە لەسە ر ئەوەی کەژنان لەکاتی کارکردندا مافیان پێ نادرێت، بەڵکو ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەرونیش دەبنەوە…
پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لەسلێمانی ، لەڕێگای ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان بە هاوکاری ڕێکخراوی فریاگوزاری نەرویجی پانێڵێکیان بە ناونیشانی
“توندوتیژی دژی ژنان لە شوێنی کاردا” ئەنجام درا
لەپانێڵێکەدا ژمارەیەک لەچالاکوانانی بواری ژنان، یاساناسان و ڕۆژنامەنووسان بەشداربوون، گفتوگۆیان لەبارەی ئەو توندوتیژییانەوە کرد کە لەکاتی کارکردندا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە. هەرەها باس لەوە کرا ژنان لە کاتی کارکردندا لەلایەن خاوەن کارەکانیان ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی، توندوتیژی دەروونی و جەستەیی دەبنەوە، هۆکاری ئەمەش یاساکانن کە وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت و نەیانتوانیوە هۆشیاری بڵاوبکەنەوە .
پانێڵیست شاباز مەحموود وەک بەڕێوبەری سایتی دەنگی کرێکار ووتی: ئەو ئاستەنگییانەی لە کاتی کارکردندا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە هەمەچەشنەن، لەوانەش نەبوونی دەستەبەری کارکردن، جیاوازی مووچە لەنێوان کارمەنداکاندا کە کارێکی هاوشێوە دەکەن یاخود لەسەر بنەمای جێندەری کە ژنە مووچەیەکی کەمتری دەدەنێ و..تاد… بەگشتیی ئاستەنگیەکانی کرێکارانی ژن زۆر زیاترە لەئاستەنگی کارکردنی پیاوان.