Dangikrekar.com
وتار

 کاتەکانی کاری کرێکار    لانیا ئەنوەر خوێندکاری بەشی یاسا

کاتەکانی کاری کرێکار

   لانیا ئەنوەر :

خوێندکاری بەشی یاسا

 

بەگوێرەی یاسای کاری ژمارە (٧١)ی ساڵی (١٩٨٧) ھەموارکراوی بەرکار لەھەرێمی کوردستان_ عێراقدا

لەدەسپێکی باسەکەدا تیشک دەخەینە سەر ئەوەی کە سەرەڕای ئەو کاریگەرییانەی پرەنسیپی دەسەڵاتی کارگێری وئازادی گرێبەست پەیڕەوی دەکات، بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە دەوڵەت دەست ناخاتە ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی کارەوە. ئەمەش وێنا کراوە لەڕێی سەپاندنی کۆت و بەند لەسەر کاتەکانی کارو مۆڵەتەکان و ھتد.. بەم هۆیەوە لێرەدا باسی کاتەکانی کار دەکەین بە گوێرەی ئەو ئەحکامانەی لە یاسای کاردا هاتووە.

کاتەکانی کارکردن بەگوێرەی ماددەی )٥٤) ی یاسای کار:  مەبەست لە کاتی کارکردن ئەو کاتەیە کەکرێکار لەژێر سەرپەرشتی و ئاراستەکردنی ئەو خاوەنکارەیە کە بەکاری دەهێنێت و ماوەی پشوو و نانخواردن ناچێتە ناو ئەم کاتەوە،  ئەوە تەنها خاوەنکارە کە کاتی دەسپێکردن بەکارکردن و کۆتایھێنانی دیاری دەکات.

لێرەدا باسی کاتەکانی کارکردن دەکەین:

بە گوێرەی ئەو رێکخستنەی لەیاسای کاردا ھاتووە، کاتی کارکردنی ڕۆژانە ٨ کاژمێرە لەگەڵ ڕەچاوکردنی ھەڵاوێردەکان کە لەیاساکەدا بە دەق ھاتووەو کارە پچڕ پچڕەکان و ئەو کارانەی کە دوو شەفتن نابێت کرێکار ماوەی مانەوەی لەشوێنی کاردا لە (١٢) کاژێر زیاتر بێت،  ھەروەھا نابێت ماوەی کارکردنی کرداری ڕۆژانەی لە٨ کاژێر زیاتر بێت.ھەروەھا کاتی کاری ڕۆژانەو ھەفتانە لەکارە قورس و زیانبەخشەکان کەم دەکرێنەوە لەلایەن خاوەنکارەوە بەگوێرەی ڕێنمایی کە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دیاری دەکات لەسەر بنەمای پێشنیاری ناوەندی نیشتمانی بۆ تەندوستی و سەلامەتی پیشەیی، ھەربۆیە گرنگە تیشک بخەینە سەر دابەشکردنی کاتەکانی کارکردن بەو واتایەی کە کار گوزارشت دەکرێت بەکاری ڕۆژانە.

ئەگەر ماوەی کارکردن بکەوێتە نێوان کاژمێر (٦) ی بەیانی بۆ (٩) ی شەو، ماوەکەی (٨) کاژێرەو کاری شەوانەش ئەگەر ماوەی کارکردن بکەوێتە نێوان ٩ ی شەو بۆ (٦) ی بەیانی ماوەکەی (٧) کاژمێرە.

کاری تێکەڵیش ئەو کارەیە کە تێیدا کاتەکانی کارکردن درێژدەبێتەوە لەکاری ڕۆژانەوە بۆ کاری شەوانە یاخود بەپێچەوانەشەوە، بەڵام نابێت ماوەی کاری شەوانە لە (٣) کاژمێر زیاتر بێت، ھەروەھا ماوەی کارکردنیش (٧:٣٠) کاژێر بێت.سەرەڕای ئەمانەش، نابێت ماوەی کارکردن تێپەڕبکات لە (٧) کاژمێر لەکاری شەوکاریداو (٧:٣٠) لەکاری تێکەڵ،لەو کارانەش کەئەنجام دەدرێت بەنۆبەکاری لەنێوان ڕۆژو شەودا دەکرێت کار بەکرێکار بکرێت بەشێوەی بەردەوام لەکاری شەوکاری بۆ زیاتر لەمانگێک، ئەمانەش بەگوێرەی ماددەکانی (٥٤ ، ٥٥ ، ٥٦ ، ٥٧ ،٥٩) لە یاسای کاردا.

Related posts

کرێکارانی کوردستان نابێت سڵ لە ڕێکخراوبوون بکەنەوە!!

Dangi Krekar

ژیانی کرێکاران لە کارگەکانی دەڤەری ڕانیەدا.. نامەی کرێکارێک 

Dangi Krekar

ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاکان درێژەی هەیە..!

Dangi Krekar

Leave a Comment