Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

نامەی هاوپشتی بڵاو کراوەی دەنگی کرێکار بۆ کرێکارانی ژینگە پارێزی ئیدارەی راپەرین!

 

ئەمڕۆ ١٦ ی دیسامبەری ٢٠٢٣ ، جارێکی تر ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیان کە ٩٥ ڕۆژە دەستی دەستیان پێ ئەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە. ئەم مانگرتنەی کرێکاران، ژینگەپارێزانی چەمچەماڵیشی گرتەوەو لەڕێگای گردبوونەوەیەکەوە نمایشی خۆیان پیشاندا لەسەر مووچەکانیان.

ئێمە لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە، سەرەڕای دووپاتکردنەوەی هاوپشتی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی ژینگەپارێزان، هاوکات ئەم سیاسەتی برسی کردن و خۆدزینەوەیەی کۆمپانیاکان لەپێنەدانی مووچەی کرێکاران ئیدانەو شەرمەزار ئەکەین و ڕاستەوخۆ حکومەت و کۆمپانیاکان لێپرسراو ئەکەین بەرامبەر بەم زوڵمەی کەلەکرێکاران ئەکرێت. لێرەشەوە داوا لەفەرمانبەران و خەڵکی وەتەنگ هاتووی کوردستان ئەکەین بۆدیفاع لەکرێکاران و ماف و خواستەکانیان پشتیوانی بکەن و بەهەر ڕێگایەک بۆیان دەکرێت لەڕێگای فشارەکانی خۆیانەوە حکومەت و کۆمپانیاکانی ناچار بکەن کە مافی زەوتکراوی کرێکاران بگێڕنەوە.

Related posts

کرێکارانی بەشی ئینتاجی کارخانەی گرین عێراق و ئەزمونێک بۆ کرێکارانی پیشەسازی لەکوردستان !!

Dangi Krekar

ئەم دۆخە سەخت و پڕ ئاڵوزەی چینی کرێکار پێویستی بەڕێکخراوبوونە!

Dangi Krekar

جوتیارێکی ناوچەی تەق تەق لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێریەووە

Dangi Krekar

Leave a Comment