Dangikrekar.com
هەواڵ

کەمپینی ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان پشتوانی تری پێگە ێشت

ڕاگەیاندنی ژمارە:٢

دەنگی کرێکار لەبەریتانیا توانی لەڕیگای نامەیەکەوە پشتیوانی ڕێکخراوی NO SWEAT بەدەست بهینێت.

پشتیوانی بۆ خواستەکانی مامۆستایان لەدەرەوە بەردەوامە نۆێنەرایەتی رۆژنامەی دەنگی کرێکار لەدەرەوە لەدرێژەی کەمپینی ڕاکێشانی هاوپشتی جیهانی بۆ خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وە توندکردنەوەی فشار لەسەر هەردوو حکومەتی عێراق وهەرێم تا وەلام بەخواستەکانی مامۆستیان بداتەوە،

نوێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەبەریتانیا توانی لەڕیگای نامەیەکەوە پشتیوانی ڕێکخراوی NO SWEAT بەدەست بهینێت. جیگای ئاماژەیە، نامەکە لەلایەن بەڕیز “جەی، بەرپرسیار لەڕیکخراوی ناوبراو” کە هەڵمەتێکی هاودەنگی نیودەولەتییەو بنکەی سەرەکیان لە بەریتانیایە نوسراوە و جگە لە پشتیوانی کردنی ڕێکخراوەکە لەخواستەکانی مامۆستایانی کوردستان، داواش لە بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عیراق وکوردستان دەکات کە داواکاریەکانی مامۆستایان جیبەجێ بکرێت. ئێمە لەخوارەوە دەقی نامەکە بەزمانی کوردی و ئینگلیزی لەماڵپەڕی دەنگی کرێکار بڵاودەکەیەنەوە. هەولەکانی ئێمە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین پشتیوانی جیهانی بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستیان وکرێکاران لەکوردستان بەردەوام دەبێت.

سەردانی مالپەری دەنگی کرێکار بکەن: https://dangikrekar.com/ ١٨/١٢/٢٠٢٣ هاوپشتی لەگەل مامۆستایانی کوردستان من ئەم نامەیەتان بە ناوی رێکخراوی NO SWEAT بۆ دەنووسم. NO SWEAT هەڵمەتێکی هاودەنگی نێودەوڵەتییە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و بە تەواوی لەلایەن خۆبەخشەکانەوە بەڕێوەدەبرێت؛ چالاکوانانی دڵسۆز کە کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی هاوکاری و پشتیوانی یەکتر لەگەڵ کرێکاران لە سەرانسەری جیهان.

NO SWEAT لەلایەن نوێنەریەتی ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار (دەنگی کرێکار)-دەرەوەی وڵاتەوە داوامان لیکراوە

سەبارەت بە ناکۆکی بەردەوامی نێوان حکومەت و مامۆستایان بۆتان بنووسین بۆ پشتگیری ناڕەزایی مامۆستایانی کوردی عێراق، تێدەگەین کە ئەوان داوای مووچەکانیان دەکەن کە ماوەی چەند مانگێکە لەلایەن حکومەتەوە نەدراوە.

ئەو مامۆستایانە هەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ئەگەر حکومەت حەقدەستەکانیان نەدات ناگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن. هەموو کرێکاران مافی ئەوەیان هەیە مانگانە مووچەیەک وەربگرن بۆ ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدەن. من دەنووسم بۆ ئەوەی داواکارم نامەکەمان بگوازنەوە بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کە داوایان لێدەکەین داواکارییەکانی مامۆستا جێبەجێ بکەن کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە:

١/ پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک .

٢/ دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەگرێ بەست وەیان بەشیوەی وانەبێژانی کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە هەمیشەیی.

٣/ پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆڕ جارێک لەکاتی خۆیدا.

٤-بنبڕکردنی دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا. لەگەڵ ڕێزدا

Rd London N1 9DY 18 December 2023 Dear, Sir/Madam I am writing to you on behalf of No

Sweat.

No Sweat is a grassroots international solidarity campaign based in the UK, run entirely by volunteers; dedicated activists that work to build connections of mutual aid and support with workers around the world. No Sweat has been asked by the Representative of DangiKrekar (Worker’s Voice) Newspaper-Abroad to write to you regarding the ongoing dispute between the Government and the teachers. I am writing to support the Iraqi Kurdish teachers protest, we understand that they are asking for their salaries that have not been paid by the Government for several months now. The teachers are threatening they will not return to classrooms if the government does not pay their wages. All workers have the right to receive a salary every month for the work that they do. I am writing to ask that you pass our letter to the KRG and Iraqi Government calling on them to meet the teacher’s demands listed below: 1. Resume the promotion of teachers and other employees of education sector. 2. Offer teachers employed on casual and contract basis permanent contracts. 3. Payment of salaries every month and on time. 4. Stop the meddling of the dominant parties in the affairs and works of government institutions including education system. Kind regards Jay Kerr Convener No Sweat

Related posts

دۆخی کرێکارانی ژینگە پارێز، لەقەزای چەمچەماڵ، لەزاری کرێکارێکی ژینگەپارێزەوە

Dangi Krekar

 ڕاگەیاندنێک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ سەرجەم کرێکاران

Dangi Krekar

لە ساڵی نوێدا،ڕێژەى کار لەپڕۆژەکاندا ٧٥% ى بۆ کرێکارى ناوخۆ دەبێت!

Dangi Krekar

Leave a Comment