Dangikrekar.com
هەواڵ

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە پەیامێکی هاوپشتی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان کرد

دۆێنی شەممە ١٦/١٢/٢٠٢٣ دانیال ڕاندل لە یەکێتی سەراسەری کرێکارانی شەمەندەفەر و دەریایی و گواستنەوە (RMT) پەیامێکی پشتیوانی ئاراستەی مانگرتنی مامۆستایانی کوردستان کرد. داوایکردوە پەیامی هاودەنگی لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتوو لە کوردستان بگوازنەوە. لە پەیامەکەیدا هاتووە”پاڵپشتی و هاوسۆزی تەواوی خۆم بۆ مانگرتنی مامۆستایان لە کوردستانی عێراق دەنێرم،

وەک قسەکانی سروودی کۆنی بزووتنەوەی کرێکاری هاوپشتی بۆ هەمیشە دەڵێت، ‘بەبێ مێشک و ماسولکەکانمان یەک تایە ناتوانێت بسووڕێتەوە’ . لە شوێنکەوتنی داواکارییەکانتاندا چەقبەستوو بوەستە، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە ئەگەر سەندیکاکانمان دەتوانن هەر هاوکارییەکی کردەیی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن بۆ سەرکەوتنی مانگرتنەکەتان” هەروەها دانیال دەڵیت “داوام لە هاوڕێ چالاکەکانم لە یەکێتی پەروەردەی نیشتمانی کردووە بۆ ئامادەکردنی بەیاننامەیەکی هاوسۆزی سەندیکاکانی مامۆستایانی بەریتانیا. هاوکات دەڵێت”.

تکایە ئاگادارمان بکەنەوە ئەگەر سەندیکاکانمان دەتوانن هەر هاوکارییەکی کردەیی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن بۆ سەرکەوتنی مانگرتنەکەتان. دانیال ڕاندال لقی هێڵی RMT Bakerloo شایەنی باسە ئەم هاوکاری و هاودەنگیانە بەدوای کەمپەینێک دێت کەنۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوەی وڵات لەرێگەی نامەیەکەوە لەژیر ناوی مامۆستایانی کوردستان پێویستیان بەهاوپشتی ئێوەیە، دەستیپێکردوە.

لەنامەکەدا کە بۆ دەیان ڕێکخراوی کرێکاری و یەکیتی مامۆستایان لە وڵاتەکانی ئەوروپا ئەمریکاو کەنەداو ئوسترالیاو سویسرا لەڕێگەی ئێمەوە و وە راستەخۆ پەیوەندیان پێوەکراوە، داوای هاوپشتی لەیەکێتیە کرێکاریەکان و هەموو ئەو نیهاد و رێکخراوانە دەکات کە پشتیوانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بکەن و بە هەر رێگایەک بۆیان دەگونجێ فشار بخەنە سەر باڵۆیزخانەکانی عێراق و نوسینگەکانی هەرێمی کوردستان لەدەرەوە تا ناچارببن بە وەڵامدانەوە بە داخوازیەکانیانی مامۆستایان. نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە ١٧/١٢/٢٠٢٣ هاوپیچ نامەکان هاتووە:

Dashty, Please pass on the following message of solidarity with striking teachers in Kurdistan. I have also asked my comrades active in the National Education Union to organise a statement of solidarity from UK teacher trade unionists. They should be in touch with you about this directly. I send my full support and solidarity to the strike of teachers in Iraqi Kurdistan. As the words of the old labour movement hymn Solidarity Forever put it, ‘Without our brain and muscle not a single wheel can turn.’ Stand firm in pursuit of your demands. Please let us know if our unions can provide any practical assistance to help you win your strike. Regards, Daniel Randall RMT Bakerloo line branch

ماموستایانی کوردستان پێویستی بە‌هاوپشتی ئێوەیە! لە هەرێمی کوردستانی عیراق نزیکەی١٧٠هەزار مامۆستای زانکۆ وقوتابخانەکان کەوەک دامەزراو و وانەبێژ کاردەکەن، ماوەی ٧٥رۆژە بەهۆی نەدانی موچە وڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەو کردنیان بەهەمیشەیی، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندوە وبەم هۆیەشەوە پرۆسەی خۆیندن راوەستاوە. تائیستا مامۆستایانی کوردستان لەشارەکانی کوردستان چەندین جار داوایان لەحکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردەو خوێندن کردوە کەدەست پێکردنەوەی دەوامی خویندگاکان، وەلام بەخواستەکانیان بدەنەوە، بەڵام بێ وەلامی دەسەڵاتداران ئەوانی ناجار کردووە بە دەربڕینی ناڕەزایەتی وسازدانی خۆپیشاندانی گەورە لەشارەکانی کوردستان، کەتائێستاش درێژەی هەیە. ئەمە لەکاتێکدایە کەلەو دۆخە سەختەی ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستاندا، مامۆستایان هیچ سەرچاوەیەکی تریان نیە جگەلە موچەکانیان نەبێت. ئەوەی کە مامۆستایانی ناچار کردووەودرێژە بدەن بە بایکۆتی دەوامی زانکۆ وخویندگاکانیان بکەن، وەلام نەدانەوە ی حکومەتی هەریمە بەداواکانیان کە مافێکی یاسایی وەدەستوریە، ئەویش بەپاساوی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا ڕیکنەکوتووە. ئێمە نۆینەرایەتی رۆژنامەی دەنگی کرێکار لەدەرەوەی کوردستان سەرەرای هاوکاری و هاوپشتیمان بۆ مامۆستایانی هەرێم،

هاوکات داوای هاوپشتی لەئێوە یەکیەتیە کرێکاریەکان و هەموو ئەو نیهاد و رێکخراوانە دەکەین کە پشتیوانی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان بکەن و بە هەر رێگایەک بۆتان دەگونجێ فشار بخەنە سەر بالۆیزخانەکانی عێراق ونوسینگەکانی هەرێمی کوردستان لەدەرەوە تا ناچارببن بە وەلامدانەوە بە داخوازیەکانیان، کەلەخوارەوە ئاماژەیان پیدەکەین

: ١/ پلە بەرزکردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاک .

٢/ دامەزراندن بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەگرێ بەست وەیان بەشیوەی وانەبێژانی کاردەکەن، تا کارەکانیان بکرێتە هەمیشەیی.

٣/ پێدانی مووچە هەموو ٣٠ڕۆڕ جارێک لەکاتی خۆیدا.

٤-بنبڕکردنی دەستی حیزب لە دامەزڕاوە حکومیەکاندا.

داواکارین نامەی نارەزایەتیەکانتان بۆ بالۆیزخانەی عێراق و نوسینگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنیرن تکایە: lonemb@iraqmofamail.net prodep@mofa.gov.iq uk@gov.krd

کۆپیەکی نامەکانتان بۆ ئەو ئیمێڵەی خوارەوەش بنیرن: نۆینەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە

Related posts

کرێکارانی کارگە و کۆمپانیاکانی ناوچەی بازیان ئایاری ئەمساڵیان لەباوەش گرت!

Dangi Krekar

ئێستائەو کرێکارەی لە پرۆژەی نیشتەجێبونی تابلۆ سیتی بەهۆی کارەباوە برینداربو، گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

Dangi Krekar

Leave a Comment