کۆمپانیای ڕێدلیڤز وەڵامی دەنگی کرێکار ئەداتەوە!
دوێنێ بەشێک لەکرێکارانی کۆمپانیای ڕێد لیڤز لەناو کارگەی چپسی گرین عێراق پەیوەندییان کرد بەدەنگی کرێکارەوە لەسەر پێنەدانی مووچەی مانگی ٣ ئەمساڵیان.. هەربۆیە دەنگی کرێکاریش بەدواداچوونی بەپەلەی بۆ ئەو بابەتەکردو هەر ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٤/٨ لەڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیکرد بەبەڕێوەبەری کۆمپانیای ڕێدلیڤز بەڕێز کاک هێرش، لەوەڵامی ئەو پرسەدا بەمجۆرە وەڵامی دەنگی کرێکاری دایەوە:
سەبارەت بەمووچەی ئەو کرێکارانە، سەرەڕای ئەوەی کەهەیانە نیو مووچەی پێدراوە، بەڵام بەهۆی ڕۆتینیاتی ئیدارەو بەهۆی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانەوە چەند ڕۆژێک مووچەکانیان دواکەوتووە..ئێمە بەڵێنتان ئەدەینێ لەم چەند ڕۆژەی داهاتووی هەر ئەم هەفتەیەدا مووچەکانیان ئەدرێتێ..
هەر لێرەشەوەوە سوپاسگوزارین کە ئێوە لەخەمی کرێکاراندان و بەشێوەی فەرمی و مەسئولانە پەیوەندیتان پێوەکردین.. ئێمە لەمڕۆوە ئێوە بەفەرمی دەناسین و بۆهەر بابەت و کێشەو گرفتێک لەسەر کرێکاران لەم کارگەیەدا لەخزمەتدا ئەبین…