Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

یەکەمین کۆنفرانسی بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی ‌هێنا

یەکەمین کۆنفرانسی بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی ‌هێنا

| دەنگی کرێکار:

لەژێر ناوی ”چینی کرێکارو پرسی فەڵەستین” و بەدروشمی ”نا بۆ ئاوارەبوون… بەڵێ بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین”، بەرەی یەکگرتووی کرێکاری لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا لەڕێگەی زوومەوە، بەئامادەبوونی نوێنەری دەیان سەندیکاو ڕێکخراوی کرێکاری، لەگەڵ کۆمەڵێک هاوپەیمانی و لایەنی چەپ و سۆسیالیستی لەوڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئوسترالیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کارنامەی کۆنفرانسەکە ئەم بابەتانەی لەخۆگرتبوو:

١- پێگەی چینی کرێکارو پرسی فەلەستین

٢- بارودۆخی کرێکاران و خەڵکی فەلەستینی لەژێر شەڕو داگیرکاریدا

٣-. هەنگاوی کردەیی بۆ پتەوکردنی هاودەنگیی نێودەوڵەتی لەگەڵ گەلی فەلەستیندا

کۆنفڕانسەکە لەدوابەشی خۆیدا، چەندین بڕیار وپرۆژەی لەراستای بەهێزکرنی خەبتی یەکگرتوانەی ڕیکخراوەکرایکاریەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست پەسەندکرد وسەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

 

Related posts

چۆن شایستە داراییەکانم وەربگرمەوە؟

Dangi Krekar

 مانگرتنی سێ ڕۆژەی کرێکارانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان، بەوەرگرتنی موچەی دوو مانگ، سەرکەوتنی بەدەست هێنا 

Dangi Krekar

کرێکارێکی ژن بە هۆی روداوی کارە وە گیانی لە دەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment