Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

دەنگی کرێکار بەردەوامە لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکاران ..

دەنگی کرێکار بەردەوامە لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکاران ..

بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی ٢٩ کرێکاری خەستەخانەی شەهید شەوکەت لەسیدصادق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١١-٦-٢٠٢٣ تیمێک لەدەنگی کرێکار ، وەستا مهدی ، شابازو محمود حـــلاق لەگەڵ ستافێک لەبەڕێوەبەرایەتی خەستەخانەکە بۆماوەی کاژێرێک کۆبوونەوە .. قسەوباسێکی تەسەل کرا لەسەر مووچەی ٤ مانگی کرێکارانی خەستەخانە کە کەوتۆتە ناو گیروگازی کۆمپانیاو حکومەتەوەو هەتا ئێستا مووچەکانیان بۆنەگێڕدراوەتەوە … لەدرێژەی قسەکانی ستافی دەنگی کرێکار لەگەڵ بەڕێوەبەری خەستەخانەی شەهید شەوکەت بەناوی دکتۆر سەرکان ئەحمەد دەربارەی کەیسی کرێکارەکان ، داوا لەبەڕێوەبەر کرا کەکیتابێکی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بکات لەسەر مووچەی کرێکارەکان و هەوڵی جدی بدات بۆوەرگرتنەوەی مووچەکانیان .. ئەویش بەڵێنیدا کەبەجدی بەدواداچون بکات و لایەنی لێپرسراو ئاگادار بکاتەوەو هەتا بەدەم خواستی کرێکارەکانەوە بێت کەچەندین مانگە لەچاوەوڕوانیدا ڕاگیراوون … شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ٢٧ ئازاری ئەمساڵیش ،

تیمێک لەدەنگی کرێکار لەگەڵ دوو نوێنەری کرێکارانی شەهید شەوکەت بەناوەکانی فریادو هێمن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی کاری سلێمانیان کرد بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی هۆبەی کار لەسەر کەیسەکەیان .. دوای مانگێكیش دیسانەوە ستافێکی دەنگی کرێکارلەڕێکەوتی ٢٣ ی ئایاری ٢٠٢٣دا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆکەیسی نابراو ، گەیشتنەوە وەزارەتی کارو لەگەڵ وەزیری کاردا کۆبوونەوە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی وەزیر لەو ٤ مووچە نەدراوەی کرێکارانی ژینگەپارێزی خەستەخانەی شەهید شەوکەت ..

Related posts

لەهەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا.. هەتا ئەمڕۆ ٥١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە لەکوردستان

Dangi Krekar

پانێڵی (بەرەو ژیانێکی باشتر بۆ کرێکاران ) مەهدی ڕەسول – سەرنووسەری دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

جوتیارێکی ناوچەی تەق تەق لەکاتی کێڵانی زەوی کشتوکاڵی تراکتۆرەکەی وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ژێریەووە

Dangi Krekar

Leave a Comment