Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

دەڤەری ڕاپەڕین: دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێز زیاتر بەرەوخراپی دەڕوات!

دەڤەری ڕاپەڕین: دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێز زیاتر بەرەوخراپی دەڕوات!

نامەی کرێکارێک بۆ بەردەم ڕای گشتی

سڵاو سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار:

ئێمەی ژینگە پارێز لەئیدارەی ڕاپەرین . کەماوەی زیاتر لە سێ مانگە موچەکانمان لەلای کۆمپانیای بیفانە پێمان نەدراوە .لەکاتێکا موچەیەکی زۆر کەم . ئیشێکی زۆرمان بەشاندا دراوە.  بیمەی تەندروستیمان کەس نازانێت هەیە یان نییە . خوا نەخواستە کرێکارێک شتێک بەسەر جەستەیدا بێت ، کۆمپانیا خۆی بەبەپرسیار نازانێت . چەندین جار ویستومانە ناڕەزایەتی دەربڕین . بەڵام زۆرجار کرێکار دەرکراوە . یان بەشێک لە موچەکەمان بڕاوە . ئیتر تاک و بلێی دۆخی ژینگە پارێزانی ئیدارەی ڕاپەرین لەبارودۆخێکدایە کە هیچ کەس ئاواتی پێ ناخوازێت . چەندین جار لەڕێگای پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ڕاگەیاندکاران و دەنگی کرێکارەوە، ویستومانە دەنگامان بگات بەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ،بەڵام نەگەیشتووین بەهیچ ئەنجامێک . ڕۆژ بەڕۆژ دۆخەکە ناهەموارتر دەبێت . ڕۆژ بەڕۆژ دۆخی ژینگە پارێزان دژوارتر دەبێت . ڕۆژ بەڕۆژ موچەکانمان درەنگتر دەبێت .

Related posts

حکومەت زۆر دەمێکە وەڵامی موچە خۆری کەرتی گشتی داوەتەوە، بەڵام موچە خۆران قانع نابن !!

Dangi Krekar

 کرێکارانی سوری، لەگەڵ فشاری گەورەی دەسەڵاتداران بەرەوڕون!

Dangi Krekar

ووتەیەک لەسەر کردنەوەی یەکەمین پیشانگای ڕەخساندنی هەلیکار لەسلــێمانی!

Dangi Krekar

Leave a Comment