Dangikrekar.com
هەواڵ

زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەولێرو قەزاو ناحیەکانی گرتۆتەوە بەهۆی نەبوونی پێداوویستیە سەرەکیەکانی خەڵک

زنجیرەیەک خۆپیشاندان هەولێرو قەزاو ناحیەکانی گرتۆتەوە بەهۆی نەبوونی پێداوویستیە سەرەکیەکانی خەڵک ..

دەنگی کـــرێکار

دوێنێ ٢٠٢٣/٨/١٣دانیشتووانی گوندی قەسرێ سنووری ناحیەی ئاشتی دژی کەمی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەباو ئاو و خراپی ڕێگاوبان گردبوونەوەو لەئێستادا هاتوونەتە سەر شەقامی سەرەکی نێوان قەزای دوکان و ناحیەی ئاشتی. دانیشتووانی گوندەکە داوا دەکەن شێوازی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی شارەکەیان بۆ چارەسەربکرێت، چونکە لە ڕۆژێکدا تەنها بۆ ماوەی کاتژمێرێک کارەبایان هەیە. هاوکات خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەکو ئاو و ڕێگاوبانەکانیان لە ئاستی پێویستدا نییەو پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەیە. لەدوو ڕۆژی ڕابردووشدا دانیشتووانی گەڕەکەکانی باداواو فەرمانبەران و ناحیەی بەحرکەی سەر بەپارێزگای هەولێر بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوە گردبوونەوە و داوای چارەسەرکردنی دۆخەکەیان کرد.

Related posts

دۆخەکەمان بەجۆرێکە کەکرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات

Dangi Krekar

دەنگی کرێکارو وۆرکەر تریبوون، هاوپشتی لەپێناوی بەرگریکردن لەژیان و مافی کرێکاراندا

Dangi Krekar

وەرگرتنی کرێکار لەڕێگای بەڵێندەر و بەڕۆژانە کارەوە، نایاساییە!

Dangi Krekar

Leave a Comment