Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

مافی کارکردن” لەبەڵگەنامەیەکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا-ILO

مافی کارکردن” لەبەڵگەنامەیەکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا-ILO

  ئامادەکردنی دەنگی کرێکار

لەبەشی ”مافی کارکردن و مافی کرێکاران“- ژمارە١٠-  لە بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا هاتووە: ”مافە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بەهەلومەرجی کارکردن“، گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە. دەرحەق بەمافی دەستەبەری پاراستنی هەموو ئەو کەسانەی کەهێزی کاریان ئەفرۆشن بەرامبەر ڕێژەیەک پارە، ئەو مافانەش مافێکی سەرەتایی هەر کرێکارێکە کە بریتین لە:

١/ مافی بارودۆخی کارێك کە کەرامەتی کرێکار پارێزراوبێت.

٢/ مافی هەڵبژاردنی کارێك کە بە ئازادانەو ویستی کرێکارخۆی بێت.

٣/ مافی بەدەستهێنانی حەقدەستێکی باش کەبتوانێت بەشی بژێوی کرێکار بکات

٤/ مافی دیاریکردنی سەعاتەکانی کارکردنی ڕۆژ کاری هەبێت، کە کاتەکانی ئیسراحەتی تێدابێت بەکرێی تەواوەوە.

٥/ مافی کرێی یەکسانی هەبێت بۆ کاری وەك یەك.

٦/ مافی یەکسان هەبێت لەمامەڵەی خاوەنکار لەگەڵ کرێکاراندا.

٧/ مافی دابینکردنی هەلومەرجێکی باش و تەندورستی شوێنی کاری هەبێت.

لێرەدا پەیوەندیەکی بەڵگە نەویست هەیە لەنێوان ئەمخاڵانەو مافی ڕێکخراوبوونی کرێکاردا. کاری بەکرێ و پرسی کرێکاران لەسەر کێشەکانی ڕۆژانەی کرێکاران شانبەشانی گەشەی پیشەسازی کە لە سەرەتادا هیچ یاساو ڕێسایەک نەبوو کەکرێکاران بپارێزێت لە ناسەلامەتی کرێکاران لە کێشەکانیان. هاوکات هیچ بەندێکی یاسایش نەبوو کەسەعاتەکانی ڕۆژی کارکردنی دیاری بکات و ڕۆژانی پشوو حەسانەوە دیاری بکات بە کرێی تەواوەوە، هەروەها هیچ مافێك بەکرێکاران نەئەدرا بۆ دروستکردنی ڕێکخراوی خۆیان.

هەموو ئەومافانەی کەئاماژەیان پێدرا، تەنها بەخەباتی یەکگرتووانەی کرێکاران خۆیان داسەپێنرا بەسەر دەوڵەتەکانداو ئێستا سەرجەمیان بەیاسا جێگیر کراوون. کرێکارانی کوردستانیش ئەگەر ئیرادەی خۆیان بهێننە مەیدانەوە لەڕیزی سەربەخۆی خۆیاندا، ئەوا دەتوانن بەهرەمەند بن لەم لانیکەمەی حەق و مافیان ولێرەشەوە هەل ومەرجێکی باشتر بۆژی بەدەست بهێنن. مێژوی بزوتنەوەی کرێکاریی جیهانی ئەم ڕاستیەی سەلماندووە.

 

Related posts

 سەلامەتی کارو بیرەوەریەک لەپەیوەند بە ڕۆژی قوربانیانی شوێنی کارەوە!

Dangi Krekar

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

Dangi Krekar

کاری بەکرێ چ پەیامێک ئەدات بە کرێکاران؟

Dangi Krekar

Leave a Comment