Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

ئایا کرێکاران مافی ڕێکخراوبوونیان هەیە؟

ئایا کرێکاران مافی ڕێکخراوبوونیان هەیە؟

مافی ڕێکخراوبوونی کرێکاران نەك هەر مافێکی نێودەوڵەتیەو پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی هەیە وەك مافێکی بنەڕەتی لەجاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا، بەڵکو لەڕێکەوتننامەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ژمارە ٤٨ی ساڵی ١٩٤٨سەبارەت بەڕێکخراوبوونی کرێکاران و پشتگیری لەو مافەیان، هەروەها ڕێکەوتنامەی ژمارە ٩٨ی ساڵی ١٩٤٨سەبارەت بەمافی ڕێکخراوبوون جەختی لێکراوەتەوە، ئەمەش لەئەنجامی موفاوەزاتی جەماعی-ڕێکەوتنی بەکۆمەڵەوە کەهەردوو ڕێکەوتننامەکە دوو سەندو دوو بەڵگەنامەن، بەوردی باسی مافی کرێکاران دەکەن و لەنوسینەوەی دەستوری بنەڕەتی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیشدا جێگایان گرتووە. بەپشت بەستن بەم بەڵگە نێودەوڵەتیانەو ئەو لانیکەمی مافەی کەلەیاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆکرێکاران دەستەبەرکراوە، کرێکاران دەتوانن بەو شێوەیەی کەخۆیان دەیانەوێت ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان ڕابگەیەنن .

Related posts

جەنگ وکاولکاری، کردەیەکی دەوڵەتانی سەرمایەداریەو سەراپا لەدژی ژیان و بژێوی وخەباتی کرێکاران وخەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەکەدایە!  

Dangi Krekar

ژینگەپارێزانی کۆیە بەردەوامن لەبایکۆتکردنی کار!

Dangi Krekar

کۆمپانیایەکی دابەشکردن لەهەولێر، جگە لەزوڵم ناهەقی، تەهدیدی کرێکارانیش دەکات!

Dangi Krekar

Leave a Comment