Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کرێکاران و گڕیبەستی کار ………… خەسرەو سایە 

کرێکاران و گڕیبەستی کار

 خەسرەو سایە 

یەکێك لەو بابەتانەی کەدەبێ کرێکاران بەهوشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، گرێبەستی کارە. چونکە واژۆکردنی هەرگرێبەستێکی کار دەبێتە هۆی دیاری کردنی دۆخیکار وئەو مافانەی کەدەبێ کرێکاران هەیان بێت، لەو ماوەیەدا کەکاردەکات. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر کرێکارەکە هوشیارنەبێو دەخاڵەت لەدانان ونوسینەوەی گرێبەستەکەدا نەکات،

ئەوا خاوەنکارەکە هەمو مەرجێکی خۆی بەسەر کرێکارەکەدا دادەسەپێنی وئەو گرێبەستە دەبێتە زنجیرێک ودەستو قاچی کرێکارەکە دەبەستێت. لەمبارەوە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە دەخاتە بەردەم کرێکاران تا لەبەستنی گرێبەستیکاردا ڕەجاوی بکەن و وەک بەشێک لە خواستەکانی خۆیان بۆ دەورەیەکیتر لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکاندا جێگیری بکەن. دیارە تاهەوڵ بدەن زۆرتین خواستو مەرجی خۆتان لەگرێبەستەکاندا جێگیر بکەن لەقازانجی باشکردنی دۆخی کارو ژیانمانە. بەلام دیارە تەوازنی هیزی کریکاران و خاوەن کۆمپانیاکان دەی بڕینێتەوە چ ئاستێک لەمەرجو خواستەکانی کرێکاران جیگیردەبێ وخاوەنکار ملکەچ دەبی پێی، ئەمەش تەنهاو تەنها بە یەکگرتویی و یەک ڕیزی هەموو کریکارانەوە پەیوەستە. واتە تاکرێکاران بەکۆ ویەکدەنگی لەسەر خواستەکانی خۆیان راوەستاو ویەکگرتووبن بەوقەدەرەش مەرجەکانی خۆیان لەگرێبەستەکاندا جێگیردەکەن. وەبەپێچەوانەشەوە تاکرێکاران پەرتوبڵاو ونا یەکگرتووبن،

خاوەن کۆمپانیاکان زۆرترین مەرجی خۆیان دادەسەپێنن. کەوایە بۆئەوەی گرێبەستی تازە یەکتەرەفە خاوەنکارەکان دای نەسەپێنن وکرێکاران ڕانەکێشنە دۆخێکی سەختیکارو کرێیەکی کەمەوە داوادەکەین ئەم خاڵانەی خوارەوە لەتازەکردنەوەی گرێبەستەکانتاندا لەبەرچاوبگرن ولەدەوری هاودەنگی و یەکگرتویی پێکبهێنن:

١/ گڕیبەست دولانەیە دەبی نوێنەرانی کرێکاران ڕۆڵو دەوریان لەگەلاڵەکردنەوەی گرێبەستەکاندا هەبێت. کەوایە لەئێستاوە دەبێ کرێکارانی هەر کۆمپانیایەک کۆبونەوەی گشتی خۆیان سازبدەن وباس لە خواستو مەرجەکانی خۆیان بکەن کەدەبی هەبێت لە گریبەستەکاندا وپاشان نوێنەرانێک هەڵبژێرن تا بکەونە ڕاوێژو دانوسانەوە لەگەڵ خاوەنکارەکاندا.

٢/ هەوڵ بدرێت هیچ گرێبەستێک بەفەردی لەگەڵ کرێکاراندا نەبەسترێت، بەلکو گرێبەستی جەماعی ولەڕێگای نوێنەرانی کرێکاران ونوینەری خاوەن کارەکاندا، دوای ڕاوێژو چەند نۆرە لەدانوسان وپاش ڕەزامەندی زۆرینەی کرێکاران ببەسترێت و لەلایەن کرێکارانەوە ئیمزابکرێ.

٣/ لەو کۆمپانیایانەی بەناچاری گرێبەستەکان فەردین دیسانەوە دەبێ هەر کرێکارێک بەدیقەتەوە چاو لەوگرێبەستانە بکات کەیەکلایەنە خاوەنکارەکان ئامادەیان کردەوە تا کرێکاران ئیمزای لێبدەن. لێرەشدا دەبێ کرێکاران مەرجو خواستی خۆیان پێشنیار بکەن وداوابکەن کەخاوەنکار بۆیان بەڕەسمی بناسرێت.

ئەو خواستو مەرجانەی کرێکاران دەبێ بەدواوەی بن لەبەستنی هەر گرێبەستێکدا ئەمانەن:

١/ ڕێژەی موچە، دەبێ دڵنیای لەئاستی کرێی مانگانە بکرێ وبەڕۆشنی دان نرابێ بەسەر ئەوەی کەکرێی مانگانە بەبێ لێبڕین و ٣٠ ڕۆژ جارێک بدرێ و خاوەن کۆمپانیاکە بەڵینی دابێت. لێبڕین لەموچە دەبێ قەدەغەبکرێت. هەروەها دەبێ لەگرێبەستەکاندا خاوەنکار پەیوەست بکرێ بەبڕە موچەی زیادەوە، ئەویش بەپێ ئاستی پسپۆڕێ، ماوەی خزمەت، خێزانداری حسابی بۆ بکرێت.

٢/ هەشت سەعاتکاری ڕۆژانە وپشوی هەفتانە بەکرێی تەواوەو جێگیر کرابێت. هەروەها دەبێ پشوی سالانە

لانیکەم ٢ هەفتە بێت. لەکاتی نەخۆشیدا کەپزیشک مۆلەتی دابێت، دەبێ ئەو ڕۆژانە بەڕۆژکار حساب بێت. وکرێکەی نەبڕدرێت.

٣/ بەڕۆشنی دەبێ خاوەنکار پەیوەست بکرێ بەدانی بڕی خانەنشینی کرێکارەکەوە.

٤/ کۆبوونەوەی کرێکاران، کار ڕاگرتن وناڕەزایەتی ومانگرتنی کرێکاران لەبەرامبەر پێشێلی ئەو مەرجانەی لەگرێبەستدا تۆمار کراوە، لەلایەن خاوەنکارەکەوە، دەبێ وەک مافی کرێکار جێگیر بکرێ.

٥/ دەرکردن لەسەرکار نابێت بەبڕیاری خاوەنکار بێت. لەحاڵەتی سەرپێچی کرێکار لەکارەکەی، وەیا ئیلتزام نەکردنی دەبێ دوای ئاگادار کردنەوەی ٢ جاری کرێکارەکە، لە بەرئەنجامی گفتوگۆی نیوان کرێکارانو خاوەنکاردا بڕیاری لێبدرێت.

٦/ ماوەی گرێبەست دەبێ دیاری بکرێ بۆ نمونە، ساڵێک وەیا ٢ ساڵ وزیاتر. لەحاڵەتی تەواوبوونی ماوەی کار وگرێبەستەکەدا دەبێ کۆمپانیاکە بەر لە مانگێک کرێکارەکارەکە ئاگادار بکاتەوە، لەوەی کە کارەکە بۆ ماوەیەکیتر درێژ دەبێتەوە یان کۆتایی پێدێت. لەحاڵەتی کۆتایی کاری خاوەنکارەکەدا، ئەوا دەبێ موچەی یەک مانگ بدات بەکرێکارەکە تا گوزەرانی دابین بێت و بتوانێت بەدوای کاردا بگەرێت.

٧/ لەکۆتایی هەر گڕیبەستی کارێکدا دەبێ خاوەنکار نامەی ڕەسمی بەکرێکارەکە بدات کەچەند مانگو ساڵ وڕۆر کاری کردووە.

٨/ هەرکریکارێک دەبی نوسخەی ئیمزا کراوی گرێبەستەکەی وەربگرێ و لای خۆی هەڵی بگرێت. چونکە گرێبەست بەڵگەنامەیەکی یاساییەو لەحاڵەتی شاکاتدا پشتی پێدەبەسترێت.. ئەمانە سەرەکی ترین ئەو خاڵانەن کە کرێکاران دەبێ بەوریاییەوە لەکاتی بەستنی هەر گرێبەستێکدا لەگەڵ خاوەنکار قسەی لەسەر بکاو تابکرێت بەڕۆشنی جیگیری بکات

Related posts

دە نگی کرێکار ژمارە ٥٤ جاپکرا لێرە وە بە شێوە پیدی ئێف بیبینن

Dangi Krekar

پەیامی سەرنووسەری دەنگی کرێکار بەبۆنەی یەکی ئـــــایـــارەوە

Dangi Krekar

ناڕەزایەتی فەرمانبەرانی فەرمانگە جیاجیاکان درێژەی هەیە..!

Dangi Krekar

Leave a Comment