نامەی ژینگەپارێزێک لەڕانیەوە، بۆ دەنگی کرێکار
ئێمەی ژینگە پارێزان لەتەواوی کوردستاندا، وەک ئاگادارن بەموچەیەکی زۆر کەم کار دەکەین لەکۆمپانیاکانی پاککەرەوەدا. بڕی موچەکانمان ٣٠٠ هەزارە. لە کاتێکدا هەموو ژینگە پارێزانی کوردستان خاوەن هاوسەر و ماڵ و منداڵ و هەموویان لە خانوی کرێدا دەژین. هەموویان منداڵی بچوکیان هەیەوبەشکێکی زۆریشیان دەرچووی پەیمانگا و زانکۆکانن. زۆر زۆر ناچار نەبن دەست نابەن بۆ ئەم کارە. ئیمە دوو گرفتی سەرەکیمان هەیە:
یەکەم، موچەکەمان بۆ زیاد بکرێت، چونکە وەک ئەوەی باسم کرد، موچەکەمان ئەوەندە کەمە کاتێک کەوەری دەگرین تەنها بەشی کرێ خانو، پارەی موەلیدەو کارەبای حکومی و ئاو دەکات. ئینسان نازانێت چیبکات لەحاڵ و دۆخێکی ئاوا نالەبارو سەختدا.. بەڕاستی لە دۆخێکدا دەژین هیچ مرۆڤێک لەم جیهانەدا ئاواتی پێ ناخوازێت ..
دووەم: سەرەڕای ئەوەی کە موچەکانیشمان کەمە، هێشتاش لەکاتی خۆیدا وەری ناگرین. کۆمپانیا هەتا نەگاتە سێ مانگ موچە نادات و هەمیشەدوومووچە قەرزارە. بۆیە هیوادارین لایەنی پەیوەندیدار بەجدی ئیش لەسەرئەم بابەتە بکەن و ئاوڕێک لەدۆخی ئێمەی کرێکاران بدەنەوە.
ژینگە پارێز ابراهیم معروف