Dangikrekar.com
وتار

زۆرینەی “کرێکارانی بیانی” وەک خزمەتگوزارانی ماڵان کار دەکەن!

زۆرینەی “کرێکارانی بیانی” وەک خزمەتگوزارانی ماڵان کار دەکەن!

شاباز محمود

زیاتر لە٨٢ هەزار کرێکاری بیانی هێنراونەتە هەرێمی کوردستانەوە کە لەسەدا ٦٧کرێکارانی خزمەتگوزاری ماڵانن و لەسەدا ٣٣ کرێکارانی پڕۆژەکانن. ئەمانە لەوڵاتانی ئەفریقاو نیپاڵ و فلیپین ومەغریب و ئەثیوپی هێنراونەتە کوردستانەوە. ومانی زۆر هەیە لەسەر کەئەم کرێکارانە کەبەشێوەی فەرمی هێنرابنە کوردستانەوە، پێدەچێت لەزۆربەی حاڵەتەکاندا فڕێندراو(ترافیک) کراوون و درۆیان لەگەڵداکرابێت لەوەی کەگوایە دەبرێن بۆ وڵاتانێکی تر. زۆربەی کات پاسپۆرتەکانیان لێ زەوتدەکرێت لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی دەیانهێنن.دەبێت چەندین مانگ کاربکەن و هیچ وەرنەگرن بەپاساوی ئەوەی کە نەوەک لەشوێنێکی دیکە پارە یان مووچەی زیاتریان دەست بکەوێت، هەتا بەم هۆیەوە بمێننەوە. هەروەها دەنگۆی زۆریش هەیە کە ئەمانە لەسەرەتادا لەشفرۆشیان پێوەدەکرێت و دواتر دەدرێنە ماڵان وەکو خزمەتگوزارێک. زۆرینەی ئەم کرێکارانە لەوڵاتی خۆیاندا منداڵیان هەیەو کەس و کاریان بەجێهێشتووە. داخۆ ئەم دۆخە چ فەزایەک بێت بۆ کارکردن و نان پەیداکردن بۆ مرۆڤێک کەلەسادەترین مافی خۆی دوور خراوبێتەوەو هێشتاش مافی ئەوەی نەبێت کە خانەیەکی خۆی هەبێت لەگەڵ منداڵ و کەس و کاری خۆیدا بژی؟! خۆ ئەگەر باس لەدابینکردنی چاودێری بێت بۆ کەسانێک کە کەمئەندامن، یان بەساڵاچوون، ئەوە ئیتر باسێکی ترەو دەچێتە خانەی کارکردنەوەو دەوڵەت بەپێی یاسا ڕێکی دەخات، ئەمانە وەک هەرووڵاتێک لانیکەم کارمەندنێکن و دوای تەواوبوونی کاری خۆیان دەچنەوە ماڵەوە، سەندیکایەکیشیان هەیە،  بەڵام ئایا مافی ئەم کرێکارە خزمەتگوزارانەلەهەرێمی کوردستاندا دەبێت چی بێت؟
بە پێی بەدواداچونەکانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، زیاد لە ١٠٠ کۆمپانیا کرێکاری بیانی دەهێننە هەرێمی کوردستانەوە. بەشێکیان لەڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە ڤیزای کاریان بۆ دەکرێت و بەفەرمی دەیانهێنن، بەشێکی دیکەیشیان خۆیان لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە بەڤیزای سەردانیکردن دێن. هەروەها ڕێژەیەکی دیکەش لەسنوورەکانەوە بەقاچاخ دێنە ناو هەرێمەوەوبەشێکیشیان کۆمپانیا وەبەرهێنە گەورەکان دەیانهێنن. بۆیەهەتا ئێستا ئامارێکی ووردتر لەبەردەستدا نییە کەچەند کرێکار لەهەرێمی کوردستاندان.. ئەوەی شایانی باسە، کۆمپانیاکان بەپێی ئەم مادە یاساییە ڕێگایان پێ ئەدرێت بەهێنانی کرێکاری بیانی. بەپێی ماددەی ٢٣ ی یاسای کاری ژمارە ٢ ی ساڵی ٢٠١٥ کرێکار بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنین. پێویستە هەر کرێکارێک پێش دەستبەکاربوونەکەی مۆڵەتی کاری هەبێت، بەپێچەوانەشەوە، لەدەرەوەی ئەم یاسایە هەر کرێکارێکیهاتوو دەچێتە خانەی قاچاخ بوونەوە.

بۆ ئە م نوسینە کە ڵک لە سایتی زێد پرس بینراوە

Related posts

وتاری مەهدی ڕەسوڵ سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەمەراسیمی ئایاردا !

Dangi Krekar

 ڕاپۆرتێک لەسەر کارگەی خشتی ئاسۆ

Dangi Krekar

کاری مناڵان لەڕەشنوسی یاسای کاری حکومەتی هەرێمدا!

admin

Leave a Comment