Dangikrekar.com
هەواڵ

گروپی داکۆکی لەخواستەکانی خەڵکی شارۆچکەی بازیان، خۆی ڕاگەیاند

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەگەریدا، گروپی داکۆکی
لەخواستەکانی خەڵکی شارۆچکەی بازیان، خۆی

ڕاگەیاند

دەنگی کرێکار:
ڕۆژی ٢٤ی ئاب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانامەوانیدا، ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی و ڕۆژنامە نوسانێک،
پێکهاتنی گروپی داکۆکی لە خواستەکانی قەزای بازیانیان ڕاگەیاند، کەنوێنەرایەتی هەر پێنچ قەزای ناوچەکە
دەکات. وەک خۆیان دەڵێن گروپەکە بێلایەن و سەربەخۆن و لەپاش هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەپای
پەراوێزخستنی قەزاکەیان، بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و بێلایەنانە و لەپێناو بەئامانج گەیاندنی داواکاریە گشتیەکانیان
دەستبەکاردەبن.
لەڕاگەیاندنی گروپەکەدا، هاتوە ودەڵێت"لەگەڵ ئەوەدا قەزای بازیان لە٣٢٪ی پێشەسازی کوردستان وعێراق پێک
دەهێنێت وناوچەیەکی کشتوکاڵیە، بەڵام بەهۆی فەرامۆشکردنی دەسەڵات و ئەو ملاملانێ حزبیەی لە قەزاکەدا
هەیە، ڕوژ بە ڕۆژ پێشکەوتنی ناوچەکە لەپاشە کشەدایە.. بەتایبەتی بەدوای بە قەزابونی بازیان پێوەرەکانی
خزمەت گوزاری خراپتر بوە. بۆ نمونە لەماوەی دوو ساڵی بەقەزابونی بازیاندا، تائێستا قایمقامی قەزاکە
بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت". گروپی داکۆکی لەخواستەکانی بازیان بەڵین دەدات کەسەرجەم ڕێگا مەدەنیەکان
بگرنەبەر تا دەگەن بەخواستەکانی خەڵکی ناوچەکە و باشکردنی دۆخی قەزاکە.

Related posts

دە نگی کرێکار ژمارە ٥٣ بە شێوە ی پیدیئێف ببینن لەسەرسایت

Dangi Krekar

کاری زیادەو پشووەکان

Dangi Krekar

روداوی شوێنی کار /سلێمانی کرێکارێکی ها توو لە باڵە خانە یە دە کە وێتە خوارە دە ست بە جێ گیانی لە دە ستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment