Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

کاری زیادەو پشووەکان

کاری زیادەو پشووەکان

  دەنگی کرێکار

نەکردنی کاری زیادە لەلایەن کرێکارەوە زۆر باشترە ئەگەر نەیکات، بەهۆی حەوانەوەی زیاتری خۆیەوە، بەهۆی ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ژن و منداڵەکانیدا کاتەکانی بەسەر بەرێت و کاتیش بۆ ئەوان دابنێت، بۆئەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی تێک نەچێت وساردو سڕ ببێتەوە..

لەوانەش گرنگتر ئەوەیە: ئەگەر کرێکار فێری ئەوە ببێت و تێبگات کە کاری زیادە ڕێگریدەکات لەهێنانی کرێکاری بێکار بۆناو کارکردن و ئەو هەموو سەعاتکارە زیادەیە کەدەکرێت لەلایەن ئەوانەوە بۆ کۆمپانیایەک یان کارگەیەک، ئەوا ڕاستەوخۆ ئیش بۆ چەندین کرێکاری بێکار ئەهێنێتە پێشەوەو خاوەن کارگەو کۆمپانیا ناچارە بەهێنانی کرێکارانی تازەو بەم هۆیەشەوە لەشکرێک لەکرێکارانی بێکار لەسەدان کۆمپانیاو کارگەو ناوەندیکاردا دادەمەزرێن و گرفتێکی گەورە لەکۆڵ هاوچینەکەی خۆی دەکاتەوە..

کرێکار ئەگەر کاری زیادە نەکات، دوو قازانج دەکات: هەم خۆی دەحەوێتەوە لەئەنجامی شەکەتی و هیلاکی کارو فریای پەیوەندییە خێزانی و خزمایەتیەکانی دەکەوێت، هەم هاوچینەکەی خۆێشی دەخاتە سەرکار، کەلەوانەیە خۆی ڕۆژێک لەڕۆژان بێکار بکرێت و بتوانێت لەڕێگای هاوچینەکانی خۆیەوە کەکاری زیادە ناکەن، جارێکی تر بچێتەوە ناو کارکردنەوە.

بەڵام بەهۆی بێکارییەوە، بەهۆی نەبوونی کارێکی شایستەو گونجاوەوە، بەهۆی کاری پچڕپچڕەوە، کرێکار زۆرجار ناچار دەبێت بەکردنی کاری زیادەو دڵیشی بەوە خۆشە کەچەند هەزار دینارێکی زیادەش ئەخاتە گیرفانیەوە لەپێناوی کڕینی دووکیلۆ تەماتەو خەیاردا.. خۆئەگەر ناچاریش بوو کاری زیادە بکات، ئەوا ئەم ڕێنماییانە بەهەند وەربگرێت کەبڕیاری یاسایکاری هەرێمە:

دەبێت کرێکاران بزانن ئەگەر کارەکە لەڕۆژدا بوو، ئەوا یەک سەعات کاری زیادە دەبێت بەسەعاتونیوێک هەژمار بکرێت. بۆنموونە: ئەگەر نرخی یەک سەعات کارکردن یەک هەزار دینار بێت، ئەوا کرێی یەک سەعاتی کاری زیادە لەڕۆژدا دەبێت بەهەزارو پێنج سەد دینار(١٥٠٠)..واتە یەک سەعات بە یەک سەعاتونیو.. یان یەک هەزار بە یەک هەزارو پێنجەسەد دینار..

ئەگەر کاری زیادەش لەشەودا بوو، ئەوا یەک سەعات دەبڵ دەکرێتەوە، واتە یەک سەعات کارکردنی زیادە لەشەودا دەبێت بە دوو سەعات..و بەم پێیەش نرخی هەر سەعاتێک دەبڵ دەکرێتەوە(یەک بە دوو). . هەروەها ماوەی کارکردن بەپێی یاسا لەشەودا ٧ کاتژمێرە لەگەڵ یەک ڕۆژ پشووش لەهەفتەیەکدا.

ئەوەندەی بەپشووەکانیش دەگەڕێتەوە، بەپێی یاسایکاری هەرێم:

هەموو ئەو پشووانەی کەحکومەتی هەرێم فەرمیکردۆتەوە، ڕاستەوخۆش کەرتی تایبەت دەگرێتەوە بەموچەوە، تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کەپێوویستە کاری تێدا ڕانەگیرێت بەهۆی پشوەکانەوە، وەک خەستەخانەکان، کارەبا..و..تاد.. لەوکاتەشدا دەبێت خاوەنکار یان ئیدارەی شوێنیکار لەگەڵ کرێکارەکەدا ڕێکبکەوێت و قەرەبووی کرێکارەکە بکاتەوەو هەر ڕۆژێک کارکردن دەبڵ بکرێتەوە، واتە یەک ڕۆژ بەدوو ڕۆژ هەژماربکرێت

 

Related posts

کرێکارانی کوردستان.. بایەکی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی هێنانە مەیدانی هێزی یەکگرتوومان بەدژی نیزامی چەوسێنەرانەی سەرمایەداری و هەموومان بەیەک دەنگ ڕاگەیەنین کە چیتر ئەم ناهەقی و نایەکسانی و بێمافیە قەبوڵ ناکەین!

Dangi Krekar

کرێکارێ بە تە زووی کارەبا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

ئایا کاتی نانخواردن و حەوانەوە لەکارگەکاندا بەسەعاتکار هەژمار دەکرێت؟

Dangi Krekar

Leave a Comment