Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

 ڕاهێنانی پیشەیی و سێفتی، دوو مەرجی پێویستن بۆ کرێکاران!

 ڕاهێنانی پیشەیی و سێفتی، دوو مەرجی پێویستن بۆ کرێکاران!

 

بەپێی ئامارەکانی قوربانیانی شوێنی کار، کرێکاران لەژینگەیەکی ناسەلامەتدا کاردەکەن وڕێژەی قوربانیانیش لەهەڵکشانێکی پڕمەترسی وتۆقێنەردایە. هیچ مانگێك نییە بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە چەندین کرێکار نەمرن وچەندی تریش بریندارنەبن. بەشێك لە هۆکاری ڕووداوەکان پەیوەندی بەناشارەزایی کرێکاران خۆیانەوە هەیە. خاوەنکارەکان و بەتایبەتی ئەوانەی کە لەپڕۆژەی بچوك کار بە کرێکاران دەکەن، لەهیچ کرێکارێك ناپرسن کە ئایا هەتا چەند شارەزاییان هەیە لەو کارەی کە دەیەوێت پێیان ئەنجام بدات، کرێکاریش لەبەرئەوەی کە لێپرسراوێتی بەخێوکردنی هاوسەرو منداڵی لەئەستۆدایە، ئیتر گوێ ناداتە ئەوەی ئەوکارەی کەئەنجامی ئەدات هەتا چەند مەترسیدارەو ئەوشوێنەش کەکاری تێدا ئەکات هەتا چەندە مەرجی سەلامەتی تێدایە. ئەوەی کە تەنها بۆکرێکار گرنگەو بەهەندی وەرئەگرێت، هەر ئەوەیە کارێکی هەبێت و ئەوڕۆژەی کە لەماڵەوە دەرئەچێت ئێوارە بەدەستی بەتاڵەوە نەگەڕێتەوە. ئەم بەشە لەکرێکاران، کرێکارانی بیناسازی وهەموو ئەو کرێکارانەن کەکاری ڕۆژانەو پارچەکاری وکاری قۆنتەراتی دەکەن. شوێنی کارەکەشیان ناجێگیرەو بەردەوام نییەو تەنانەت لەباری یاساییشەوە هیچ مافێکیان نییە. هەر بۆیە زۆرترین قوربانیەکان ئەوانن. ڕێژەیەکی زۆر لەکرێکارانی پیشەسازیش هەیە کەکومپانیاکان دەیانخاتە سەرکار بەبێ ئەوەی ئاستی شارەزاییان ڕەچاو بکەن، ئەوەی کە فێری دەبن تەنها لەناو پرۆسەی کارکردنداو لەڕێگای تەجروبەی خۆیانەوەیەو پێشتر نەمەشق وڕاهێنانیان پێکراوەو نەخاوەنی هیچ بڕوانامەیەکی پیشەیشن. ئەم حاڵەتانەی کە ئیشارەتمان پێدان لەکاتێکدایە کەلە یاسای کاردا بەشێکی تایبەت هەیە بەمەشق وڕاهێنان و زۆر بەووردی باس لەئامادەکردنی کرێکاری پیشەیی دەکات، تەنانەت ئەو ماوەیەش کەلە کۆرسی ڕاهێناندایە موچەی بۆحساب دەکرێت و گرێبەستیشی هەیە. بەڵام ئێستا وەزارەتی کار لەجیاتی ئەوەی کە کرێکارانی ئامادەبەکار مەشق و ڕاهێنانی پێبکات و لەو ڕێگایەشەوە بنێردرێنە سەرکار، کەچی دەستی بردووە بۆسازدان و وەڕێخستنی دەوراتی ۆرك شۆپ، ئەویش بەسپانسۆری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی. ۆرك شۆپەکانیش زیاتر لەسەریاسای کارو جاروباریش لەسەرچۆنێتی خۆپارێزی کرێکاران قسەیەک دەکەن وئیتر ناچن بەلای کردنەوەی دەوراتی کاری پیشەیی وڕاهێنانی پیشەیی بۆ کرێکاران، هەر بۆیە کۆمپانیاکانیش بابەتی ڕاهێنان و شارەزایی کرێکارانیان ئەوەندە پێ گرنگ نییە لەچاو ئەوەی کە تەنها دەیانەوێت پشتی ئامێرەکانی بەرهەمهێنان بەتاڵ نەبێت بەکرێکاران لەپێناوی قازانجی زیاتردا. هەر بۆیە ڕاستەوخۆ حکومەت بەرپرسی یەکەمە لەهەموو ڕووداوەکانی شوێنی کارو دوای ئەویش کۆمپانیا وخاوەنکارەکان لێپرسراوی دووەمن کە کرێکاری ناشارەزاو مەشق و ڕاهێنان پێنەکراو ڕەوانەی سەرکار دەکەن. کرێکاران ئەبێت پێش ئەوەی بچنە سەرکارەکانیان دڵنیابن لەوەی کە شوێنی کارەکەیان سەلامەتە، هەتا بتوانن بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ کاری تێدا بکەن و بەکەمترین زیان بێنە دەرەوە. وە دەتوانن بەفشاری خۆیان کۆمپانیاو خاوەنکار ئیجبار بکەن بە ئامادەکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ کارکردن. دەبێت کرێکاران ئەوە بەجددی بزانن کەسەرکێشی بەژیانی خۆیانەوە نەکەن وخۆیان نەخەنە ناو خەتەریاتی مەرگ و کەمئەندام بوونی خۆیانەوە، بۆ ئەوەی ژیانی خێزان و منداڵەکانی لەبەریەک هەڵنەوەشێتەوە و ڕووبەڕووی نەهامەتی و دۆخی سەخت ونەخوازراو نەبنەوە.

بەم جۆرە ڕاهێنانی پێشەیی وسەیفتی دوومەرجی پیویستن، کەدبێ کرێکاران بەرلەکار لەبەرچاوی بگرن

Related posts

ژمارە ٥٩ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە کارگەی چیمەنتۆی (لاڤارج) گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

چەند سەرنجێك لەسەر کەیسی دەرکردنی ١٤ کرێکاری کۆمپانیای گرین عێراق

Dangi Krekar

Leave a Comment