Dangikrekar.com
وتار

دەبێت کاربەدەستان ڕێگا لە لێشاوی مەرگی کرێکاران بگرن!  

دەبێت کاربەدەستان ڕێگا لە لێشاوی مەرگی کرێکاران بگرن!  

     شاباز محمود

کوشتارێک هەیە لەسەر کرێکاران کەوێنەی نەبووە لەهیچ شوێنێکدا. تەنانەت کرێکارانی کوردستان بەبەراورد بەدۆخی کرێکارانی وڵاتانی ناوچەکە زیاتر لەبەردەم مەترسی ڕوداوەکانی شوێنی کاردان. کرێکارانی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کەبەدەست بێکاری، گرانی و مووچەی کەم و زۆرجارانیش بەلێبڕینەوە، یان بەکرێیەکی ڕۆژانەی کۆیلە ئاساوە، دیسانەوە بەهۆی نەبوونی ئازادی ڕێکخراو بوون ودەیان موسیبەتی ترەوە دەناڵێنن..

لەکوردستان میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای کار، یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەئارادا نییە کە پەیوەندییەکانی نێوان خاوەنکار و کرێکاران لەچوارچێوەی ئەو یاسایەشدا کەپەرلەمانی کوردستان لەسەرو کرێکارنەوە پەسەندی کردووە بەکردەوە جێبەجێ بکرێت، بەتایبەتیش لەم ساڵانەی دواییدا کە کەرتی تایبەت باڵا دەستی پەیدا کردووەو هەموو شتێک بەتایبەتی کراوەتەوە. مەسەلەی دۆخی ژیان و کاری کرێکارانی کوردستان سپێردراوە بەڕکەبەرایەتی بازاڕو کۆمپانیاکان، لەئەنجامدا بەبڕیاری  یەکلایەنەی خاوەنکارەکان دەبڕیتەوە.  نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی پیشەیی و نەبوونی تەندروستی سەلامەتی پیشەیی بۆ کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا، یەکێکە لە پێشێلکارییە هەرە بەرچاو و مەترسیدارەکان بۆ سەر گیانی کرێکاران.

لەهەرێمی کوردستاندا کێشەکە لەو شوێنەوە سەر هەڵدەدات کە حکومەتو وەزارتی کار چاودێری کردنی شوێنیکار لەڕووی تەندروستی و سەلامەتیەوە ناکات یان وەک پێویست نییە وگوایە ئەمەش بەهۆی کەمی پێداویستییەکانی مرۆیی و لۆجیستیکی و لیژنە پەیوەندیدارەکانەوەیە. کەتوانای ڕووماڵکردنی هەموو شوێنەکانی کارکردنیان نییە بەشێوەیەکی دەوری کە بەدواداچوون بۆ ئاستی دابینکردنی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی بکەن لەشوێنی کارەکاندا. هەر بۆیە ئەگەر چاوێک بگێڕیت بەئامارەکانی ڕووداوی شوێنی کاری ساڵانەدا، ئەو کاتە دەزانیت کە ڕوو لەهەڵکشان و تۆقێنەرە. بهێنە پێش چاو لەم کوردستانەدا لەماوەی ١٠مانگدا ٥٨ کرێکار بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەگەر بەراوردی بکەیت بەوڵاتێک کەڕێژەی دانیشتوانەکەی لەکوردستانەوە نزیک بێت، ئەو کاتە بۆت دەردەکەوێت کە ئەم ئامارە ڕێژەیەکی نائاساییە.  ئەم ئامارانە دەبێت دەسەڵاتداران ڕابچڵەکێنێت و هەنگاوی گەورەی بۆ هەڵبگیرێتەوە. دەبێت حکومەت بێتە سەرخەت و ئەم خەتەرە بەرامبەر بەکرێکاران بکات بەئەولەویەتی کاری دەستبەجێی خۆی و سنورێک دابنێت بۆ چاوچنۆکی و گوێنەدانی کۆمپانیاو خاوەنکارەکان بەرامبەر ژیان و بەمەرگی کرێکاران کەبەداخەوە ڕۆژانە دوبارە دەبێتەوە..

 

 

Related posts

 یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم و عێراق تۆماردەکات!

Dangi Krekar

دەنگی کرێکار بەردەوامە لەبەدواداچوونی کێشەی کرێکاران ..

Dangi Krekar

فەرمانبە را ن بایکۆتی کاریان راگە یاند لە گەرمیان

Dangi Krekar

Leave a Comment