ڕێنمایی یاسایی بۆ کرێکاران
ئێستا لەکوردستان بەهۆکاری ئەوەی کە یاسایەکی تازەی کار هاوشێوەی یاساکاری ژمارە ٣٧ ساڵی ٢٠١٥ی عێراق وکار پێنەکردنی حوکمەتی هەرێم بەیاسای عێراقی ناوبراو، بۆیە بەناچاری کاربەیاسای ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ی کار ئەکرێت. لەو یاسایەدا لەمادەی ( ٦)دا هاتووە :
– ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان لایه‌نێکی چالاک و کاریگه‌رن لەڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی کار‌و پاراستنی مافی کرێکاران وگه‌شه پێدانی تواناکانیان. کەواتە کرێکاران دەتوانن ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆیان پێك بهێنن بەو شێوازەی کە بۆیان گونجاوە. نابێت خاوەنکار هیچ ڕێگریەکی هەبێت لەسەر ڕێکخراوبوون هیچ لێ پێچینەوەیەک لەگەڵ کرێکاراندا بکات.
یاسای کاری ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ی کار کەئێستا لەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت سەبارەت بەسەیفتی کرێکاران لەمادە ١١١هاتووە:
یه‌که‌م: له‌سه‌ر خاوه‌نکار پێوویستە له‌و پڕۆژانه‌ی که‌ژماره‌ی کرێکاره‌کانی له‌٥٠ کرێکار زیاتره یاریده‌رێکی پزیشکی به‌کاربهێنێت بۆ کاروباری ئیسعافی فه‌وری و گرێبه‌ستیشی هه‌بێت. له‌گه‌ڵ پزیشکێکی تایبه‌تی له‌شوێنی کار بۆ چاره‌سه‌ری کرێکاره‌کان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌ی کرێکاره‌کان له‌سه‌د(١٠٠) کەس زیاتر بوو، ئەوا ئه‌بێت پزیشکه‌که ڕۆژانه لانیکه‌م ڕۆژانه دوو سه‌عات ده‌وام بکات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی کرێکاره‌کان له ٥٠٠ سەد کەس زیاتر، ئەوا پێویسته خاوه‌نکار پزیشکێکی به‌رده‌وامی هه‌بێت لەشوین کاره‌کەدا.
سێهه‌م: پێودانێ چاره‌سه‌رو دا‌و ده‌رمان به‌کرێکاره‌کان بەبێ به‌رامبه‌ر.