Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

ئۆتۆمبێل لە دوو پاسەوانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن.

ڕوداوی کار /هەولێر

دەنگی کرێکار لە رووداوێکدا لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێل لە دوو پاسەوانی  پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن. كاتژمێر 12:20ـی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی رووداوەکە لە پڕۆژەی بولیڤارد لە شەقامی 40 مەتریی هەولێر روویداوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وتی”تۆمەتبارانی نێو ئۆتۆمبێلەکە کە دوو کەس بوون، سەرخۆش بوونە”. مێهران میرخان شێروانی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بولیڤارد، دەڵێت، دوو سیکیوریتمان لەکاتێکدا بۆ لێپرسین لە چوونە ژوورەوە بۆ نێو پڕۆژەکە ئۆتۆمبێلێکیان راگرتبوو، ئۆتۆمبێلێکی دیکە لێیداون و بەداخەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا” بەپێی زانیاری گەشتوو محەممەد سەردار و ئەحمەد برادۆستی، دوو کارمەندی سیکوریتی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی هەولێربوون……

جێگایی وەبیر ێنانە وەیە لە سەرەتایی ئە مساڵەوە هە تا ئە مرۆ ٢٠٢٥/١٢/٦

٧٤ کرێکار بە هۆی روداوی شوێنی کارە وە گیانیان لە دەستداوە  لە کوردستانی عێراق 

بە پێی ئاماری دە نگی کرێکار 

Related posts

کرێی یەکسان بۆکاری وەك یەك، مافێکی بێئەملاو ئەولای کرێکارانە!

Dangi Krekar

یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدائەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کەنەدا دەستپێدەکات.

Dangi Krekar

کرێکارێک لەناو بیردا لە کەلار گیانی لەدەستدا 

Dangi Krekar

Leave a Comment