Dangikrekar.com
وتار

جیاوازی لەنێوان کرێکارانی کەرتی تایبەت و حکومیداو… چەند سەرنجێک!

جیاوازی لەنێوان کرێکارانی کەرتی تایبەت و حکومیداو… چەند سەرنجێک!

       وەستا مەهدی

لەکوردستان سەدان هەزار کرێکارلەکومپانیاو دامودەزگا حکومی و ئەهلیەکاندا لەسەرکارن، بەشێکی بەرچاو لەکرێکارانی ئەهلی، واتا ئەو کرێکارانەی کەکار بۆ کومپانیایەکی تایبەت ئەکەن لەهەموو شتێکدا نایەکسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.. بۆنمونە کرێکارانی ژینگە پارێز، کرێکارانی خزمەتگوزاری گشتی، واتە ئەو کرێکارانەی کە لەخەستەخانە، هۆتێل، کافتریا، چێشتخانە، بەنزینخانەو نانەواخانەو…تاد.. ئەو جۆرە شوێنانە کاردەکەن.. لەکاتی پشوە فەرمیەکاندا، ئەو پشوانەی کەحکومەت بەفەرمی ڕایگەیاندووە یان ڕایدەگەیەنێت،هەموو ئەو کرێکارو فەرمانبەرانەی کەموچەکەیان لەلای حکومەتە، ڕۆژانی پشوەکان هەژمار دەکرێت بەموچەی تەواوەوە بەبێئەوەی دەوام بکەن تەنها ئەو شوێنانە نەبێت کەپێوویستن ئەویش بەموچەی دەبڵەوە بۆ هەر ڕۆژێک..بەڵام ئەو کرێکارانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا وەک کەرتی تایبەت، هیج یەکێک لەو پشوانە نایانگرێتەوە کەفەرمین، بۆنمونە کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرەڕای ئەوەی لەهەندێک پشودا کەماوەی ٣بۆ ٤ ڕۆژی لەسەریەك پشوی فەرمیە، ئەوان تەنها یەکەم ڕۆژ ناچنە سەرکار، هاوکاتیش نەک هەر هیچ بڕەپارەیەك وەك ئیزافەکاری پێنادرێت کە مافێکی یاسایی خۆیانە، بەڵکو بەجۆرێک  بەزۆرداری دەیانبەنەوە سەرکار وئەوەشی کەنەچیتەوە بۆکار، غایبی ئەدەنیان لەسەکارەکەی دەریئەکەن.. بەشێکیتر لەکرێکارانی پیشەسازی ئەوانەی کە کار بۆکومپانیایەکی ئەهلی دەکەن و بەسیستەمی شەفتات، بەهەمانشێوە… سەرەڕای ئەوەی پشوە فەرمیەکان نایانگرێتەوە، بەڵام کاتێكیش دەبرێنەوە سەرکار هیچ جۆرە پارەیەکیان وەک ئیزافەکاری بۆ هەژمار ناکرێت.. لەبەرامبەر بەم نایەکسانیە زەق و نامرۆییەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەسەرو هەموشیانەوە حکومەت خۆیان ئەدزنەوەو بێدەنگەیان لێکردووە.. بەداخەوە لەغیابی نەبوونی ڕێکخراوێکی واقیعی کرێکاران و لەئەنجامی پەرشوبڵاوی کرێکاران و لەترسی بێکاری وەک کاریگەرترین چەکێکی کوشندەی دژە کرێکار، کرێکارانیش بەناچاری ملیانداوە بەم هەمووە زوڵم و نایەکسانیەو بەناچاری قبوڵیانکردووە .وەزارەتیکار ناتوانێت ڕێنماییەکانی خۆیشی بەسەر بەشێکی زۆری ناوەندەکانی کاردا جێبەجێ بکات. ئەو یاسایەش کە دانی بەمافەکانی کرێکارانداناوە، تەنها لەکاتی کێشەی نێوان کرێکارو خاوەنکاردا نەبێت لەدادگاکان ولەلایەن پارێزەرانەوە نەبێت کەس کاری پێناکات، خاوەنکار و کومپانیاکانیش سودێکی ئێجگار زۆریان لەو یاسایانە کردووەو هەر بڕگەو مادەیەکی ئەو یاسایانەش هەر کەبزانن بەقازانجیانە، بەدەستیەوە دەگرن و کرێکاری لەسەر سزائەدەن..

لەناو هەموو ئەم کێشەو گرفت و زوڵم و ناحەقیانەدا، کە بەردەوام بەکرێکاران دەکرێت بەبەرچاوی وەزارەتی کار و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ئیتر کرێکاران نابێت چاوەڕێی حکومەتو وەزارەت ودامو دەزگاکانی بن تا ژیانی کرێکاران باشبکەن. تەنانەت  هەر بەو یاساکارەی کەخۆشیان دایانناوەو چەند بڕگەو ماددەیەکی بەقازانجی کرێکارە، هێشتاش ئەم دەسەڵاتە ئامادەنیە جێبەجێی بکات.. بۆیە کرێکاران تەنها یەک ڕێگەچارەیان هەیە ئەویش خەباتکردنە بۆ   خواستەکانیان. واتە هاتنەمەیدانی یەکگرتوانەی کرێکارانو ئیرادەگرتن بۆ سەپاندنی مافەکانیان بەسەر خاوەنکارو کۆمپانیاکاندا.. ئەو ڕێگایەیە کەژیانیان بەرەو باشتر دەبات.

Related posts

یاداشتنامەی داخوازییەکانی کرێکارانی کوردستان لەئایاری ئەمساڵدا

Dangi Krekar

هەڵبژاردن لەڕوانگەی کرێکارانەوە چ پەیامێک بەکۆمەڵگا ئەدات!

Dangi Krekar

عێراق: مانگرتنی کرێکاران وکارمەندانی نەخۆشخانەکان، کەرتی تەندروستی پەکدەخات!

Dangi Krekar

Leave a Comment