ئوسترالیا؛ کرێکارانی دیلیڤەری سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
| دەنگی کرێکار
ڕۆژی ٢٥/٥/٢٠٢٥ لەکۆبوونەوەی نێوان سەندیکای کرێکارانی گواستنەوەو هەردوو کۆمپانیای Uber Eats DoorDash ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کرێکارانی دیلیڤەری لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە حسابی کرێکارانیان بۆ بکرێت و یاسای کار بیانگرێتەوەو بەهرەمەند بن لەپێدانی مۆڵەتی نەخۆشی و لانیکەمی کرێ و پێدانی بیمەی ژیان لەکاتی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆدا.. ئەم یاسایە لە ١/٧/٢٠٢٦ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو شۆفێری دیلیڤەری لانیکەمی کرێ سەعاتی ٣٢ دۆلارو ئەوانەشی کە خواردن دەگەیەنن بەبایسکل و ماتۆڕ Gig Workers سەعاتی ٣١.٣٠ دۆلار وەردەگرن..
بەداخەوە لەئۆسترالیا لەساڵی ٢٠١٧، ٢٣ کرێکاری دیلیڤەری گیانیان لەدەستداوە.. ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن نوێنەری سەندیکای گواستنەوە Michael Kaine و. وەزیری کار Amanda Rishworth وسکرتێری شورای سەندیکا کرێکارییەکانی ئۆسترالیا ACTU لەپایتەختی ئۆسترالیا لەکانبیرا ڕاگەیەندراو ماوەتەوە ئەوەی کەلەلایەن Fair Commission پەسەند بکرێت و ببێت بەیاسا.
