Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدائەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کەنەدا دەستپێدەکات.

یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدائەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کەنەدا دەستپێدەکات.

پە یامنێری دەنگی کرێکار /کە نە دا 

 یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدا

ئەمڕۆ ٣شەممە ١٢/١١/٢٠٢٤  یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدا لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند”دوای نزیکەی ساڵێک لەدانوستاندن وتەنانەت تەنازولکردن وبەکارهێنانی زۆرترین توانامان، هەردوولا کەلەسەر زۆر پرس دووربووین لەیەکتری بۆگەیشتن بەڕێکەوتنێک”.

داواکارییەکانی یەکێتی کرێکارانی پۆست بریتین لە:

 ١_ زیادکردنی کرێ بەڕێژەی ١١.٥٪ بۆماوەی ٤ ساڵی داهاتوو.

٢- فەراهەمکردنی مووچەی خانەنشینی دیاریکراو بۆ کرێکاران.

٣- ئاسایشی مانەوە یان لەسەرکار وپاراستنیان لەبێکاری.

٤- بیمە تەندروستیەکان.

بۆیە یەکێتی کرێکاران هەرڕەشەی دەستپێکردنی مانگرتنیانداوە بۆ ماوەی ٧٢ سەعات، لەرڕۆژی هەینی ١٥/١١ دەستپێدەکات، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کەنەدا دەستپێدەکات.

Related posts

  کرێکارانی کارگەی شیشی سوپەر ستیل پەیامێک ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەکەن!

Dangi Krekar

 ئیسرائیل: مانگرتنی کرێکاران، بۆخواستی ڕاگرتنی جەنگ و ئازادکردنی بارەمتەکان!

Dangi Krekar

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانێک لە بارەی کاریگەری بێکاری لەسەر دۆخی کار و ژیانیانەوە دەدوێنێ

Dangi Krekar

Leave a Comment