Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

  کرێکارانی کارگەی شیشی سوپەر ستیل پەیامێک ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەکەن!

  کرێکارانی کارگەی شیشی سوپەر ستیل پەیامێک ئاراستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەکەن!

 

  پەیوەند/ هەواڵنــــێری دەنگی کرێکار لەبازیانەوە

ئێمە کرێکارانی کارگەی شیشی سوپەر ستیل لەناوچەی بازیان-سلێمانی داواکارین ئەم پەیامەمان بگاتە وەزارەتیکارو بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی.. ئەم داوایانە، داوای سەرجەم کرێکارانی کارگەیەو بەداخەوە نەمانتوانی هەموو پێکەوە ئامادەبین بۆ سەردانیکردنی لایەنی پەیوەندیدار، بۆیە پێمان باش بوو

١/ پێدانی مۆڵەت: کارگەکانی تر دوو ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە بەبێ لێبڕینی موچە، ئێمە ئەو مافەمان نیەو ئەگەر مۆڵەتێک وەربگرین لەمووچەکەمان دەبڕن

٢/ هاتووچۆو گواستنەوە: لەسەر حسابی خۆمانەو مانگانە هەر کرێکارێک ٣٠-٤٠ هەزار ئەدات بەکرێێ هاتووچۆ، هەندێکیشمان بەماتۆڕسیکل هاتوچۆ دەکەن، واتە پاسمان نیە بۆ هاتووچۆ.

٣/ زەمان-ضمانکردنی کرێکار: ئەم خاڵە مافێکی سەرەکی کرێکارە، ئەویش هەندێک بۆیکراوەو هەندێکیشی نیەتی، ئەوەی کەهەشیەتی سیقەی پێی نیە، چونکە کۆمپانیا ئەڵێن خۆم پارەکەی ئەدەم، واتە لەکرێکار  نابڕن بەڕێژەی سەدی. کاتێک کرێکار وازئەهێنێت یان دەربکرێت، ئەو زەمانە-ضمان بۆ کارگە ئەگەڕێتەوە بەووتەی هەندێک لەکرێکارەکان کەوادەڵێن.

٤/ چاودێریکردنی وەزارەتیکار بەسەر کۆمپانیاکانەوە: تا ئێستا کەسێکم نەدیووە بێت ولەکرێکار بپرسێت تابزانێت چ داوایەکمان هەیە

٥/  چاکردنی جەدوەلی نانخواردنمان و هاوتاکردنی لەگەڵ چاودێرەکان، بەشێکی هەرەزۆری کرێکار ناڕازین لەخواردنەکان

٦/ شوێنێکی وامان نیە بۆ ئیستراحەتکردن کاتێک کەلەنانخواردن تەواو ئەبین، هاوین لەبەر هەتاوو زستانیش ئەبیت بەدوای  شوێنێکدا بگەڕێین تاوەکو تەڕ نەبین

٧/ کاتێک کرێکارێک لەناو کارگەدا تووشی روداوێکی نەخوازراو دەبێت، جا بەربوونەوە بێت یان بەرکەوتنی پارچە ئاسن یان هەر شتیک، پێوویستە قەرەبووی مەسروفاتی بکرێتەوە..

ئەمە چەند داواکارییەکمانە کە مافی سەرەکی خۆمانە کە هەمانبێت، داواکارین ئەم پەیامەمان بگەیەنن

Related posts

کرێکارانی ژینگەپارێز لەبارەی دۆخی کاریانەوە بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار دەدوێن

Dangi Krekar

کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا دیسان

Dangi Krekar

هەڵمەتی دەرکردنی کرێکاران و خەڵکی عەرەب و غەیرە کورد ڕاگرن!!

Dangi Krekar

Leave a Comment