لەسلێمانی خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەی منداڵانیش لەبەردەم بەتایبەتی کردندایە!
| دەنگی کرێکار :
بەپێی هەواڵێک کەلەڕێگای کارمەندێکی نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدەوە، بەبلاوکاروەی دەنگی کرێکار گەیشتوەو نەویویست ناوەکەی ئاشکرابکرێ، لەبەرواری ٢٢/٧/٢٠٢٣ وە گۆڕانکاری بەسەر نرخی فەحسەکاندا هاتووەو پێ ئەچێت سەرەتای بەتایبەتی کردن و بەکۆمپانیاکردنی نەخۆشخانەکانیش بگریتەوە.. بۆنموونە: لەسلێمانی لەنەخۆشخانەی مناڵان، پێشتر لەسەعات ٨ بەیانیانەوە هەتا سەعات ١ ی دوانیوەڕۆ، نرخی بلیت بڕین بۆ فەحس ٥٠٠ دینار بوو، وە فەحسەکانیش ٥٠٠ دینار بوو، جگەلە چەند فەحسیک کەنرخەکەی ٢ هەزار دینار بوو، بەڵام لەو بەروارە بەدواوە نرخەکان ئاڵ وگۆڕیان بەسەردا هاتووە کەبەم جۆرەیە: لەسەعات ١ ی دوانیوەڕۆوە هەتا سەعات ٨ سبەی بەیانیەکەی نرخی وەسڵی فەحسێک بە ٣ هەزار دینارو هەندێک لەو فەحسانەش کەپێشتر ٢هەزار دینار بوو ئێستا کراوە بە ٥ هەزار دینار، تەنانەت نرخی ئیشاعەشیان گرانکردووە ودەنگۆی ئەوەش هەیە کەفەحسەکانی تریش گران بکەن. هەروەها لەدوای ١١ شەوەوە ئەو ستافە دەڕوات و هەتا سبەینێ کاژێر ١ وەکو پێشتر دەمێنێتەوە. ئەمەش ناویان لێناوە ئیستیشاری ، لەکاتێکدا پێشتر هەر ئەو ناوەی هەبوو. شایانی باسە تائێستا نازانرێ ئەم گۆرانکاریانە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دانراوە یاخود بڕیاری حکومەت خۆیەتی….