Dangikrekar.com
هەواڵ

خۆپیشاندانی کرێکارانی پارێزگای زیقار

خۆپیشاندانی کرێکارانی پارێزگای زیقار

     دەنگی کرێکار :

لەبەرواری ١٩/٧/٢٠٢٣ دا ، کرێکارانی شاری زیقار بۆ وەدەست هێنانی پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون، مانگرتنێکی گەورەیان ڕاگەیاندو داوایانکرد کەدابەشکردنی زەوی ئەوانیش بگرێتەوەو لەزووترین کاتدا خواستەکانیان جێبەجێ بکەن .. هەربەم هۆیەوە یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکارانی عێراق لەبەیان نامەیەکیدا لەبەرواری ١٩/٧/٢٠٢٣ دا پشتگیری خۆی بۆکرێکارانی خۆپیشاندەر دووپات کردەوەو ڕایگەیاند ئەم داوا ڕەوایەی کرێکاران دەستوریەو لەناو دەستوری عێراقدا پشتڕاست کراوەتەوە..هەربۆیە دەبێت لەزووترین کاتدا وەڵامی ئەرێنی پێ بدرێتەوە.. ئەمە لەکاتێکدایە کەپارێزگارو بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شارەکە بەکرێکارانی شاری زیقاریان ڕاگەیاندووە کەدەست بکەن بەمامەڵەو ڕۆتینیاتی وەرگرتنی پارچەیەک زەوی .. کەچی هەتا ئێستا مامەڵەکەیان جێبەجی نەکراوە وەکو توێژەکانی تری کۆمەڵگا.. بەم بۆنەیەوە یەکێتی سەندیکاکانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە هەتا وەرگرتنی مافەکانی کرێکاران لەبەدەست هێنانی پارچەیەک زەوی کەمافێکی دەستوری خۆیانە، ڕادەوەستێت لەپاڵ ئەوانداو بۆئەم مەبەستەش بانگەوازی بەشداری خۆپیشاندێکی گەورەی کرێکاران دەکات کەبڕیار وایە بەرواری ٢٣ی ئەم مانگە بەشێوەیەکی فراوانتر خۆی نمایش بکاتەوە.

 

Related posts

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، خواستەکانی کرێکارانی ژینگەپارێز دەخاتە بەردەم هۆبەی بەڕێوەبەرایەتی کار لەسلێمانی

Dangi Krekar

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بەتەزووی کارەبا گیان لەدەست ئەدات

Dangi Krekar

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی لەکۆمپانیاکان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment