Dangikrekar.com
وتار

کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لەناوگەمەی سیاسی هەولێر و بەغداددا

کێشەی مووچەخۆرانی کوردستان لەناوگەمەی سیاسی هەولێر و بەغداددا

مەحمود حەلاق 

دوای تەسلیمکردنەوەی هەرێمی سەربەخۆولەدوای ڕوداوو پێشهاتە زنجیرەییەکانی کابینەکەی بارزانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوەنددا سەبارەت بەبودجەو شایستە داراییەکان، هەروەەها لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی حکومەتی عێراق بۆهەندێک ناوچەی جێناکۆک، دواجار سەرەی هجوم و پەلامارە سیاسیەکان دەستی پێکرد بۆسەر هەرێم و بەم شێوەیە ناوەند گوشارەسیاسیەکانی بەدوای یەکدا دەست پێکرد بۆ لەهەناسەخستن و لەدەست هێنانە دەرەوەی شادەماری ماددی قەواڵەکەیبۆرژوازی کوردایەتی.

حکومەتی هەرێم بۆ شاردنەوەی لێپرسراوێتی خۆی لەبەرامبەر ژیانی مامۆستایان و کرێکاران و سەرجەم خەڵکی کوردستاندا، هەمیشە حکومەتی ناوەند تاوانبار دەکات بەنەناردنی بودجەو شایستە داراییەکان بۆئەوەی گوایە ئەویش بتوانێت مووچە بدات بەمووچەخۆرانی هەرێم، جارناجارێکیش قسەکەرەکەی حکومەت دەڵێت شایستەی دارایی و مووچە لەلای ئێمە نەماوەو دەبێت ئێخەی بەغداد بگرن! ئەم مانۆڕلێدان و چەواشەکارییە، گەمەیەکی سیاسیە کەلەگەڵ بەغداددا دەیباتە پێشەوە بۆئەوەی هەم خۆی بدزێتەوە لەپێدانی مووچەو هەم ڕق و نەفرەتی قووڵی خەڵک لەخۆی ڕووبەڕوویبەغدای بکاتەوە، بەم هۆیەوە خۆی دوور بخاتەوە لەفشارەکانی خەڵکی کوردستان کەهاتۆتە مەیدانەوە.

مەسەلەی پێنەدانی مووچە ئەوە نیە کەدەسەڵاتدارانی هەرێم نەتوانن بیدەن، تەنانەت ئەگەر خۆبوێریش بکەین لەوەی کە ناوەند شایستەداراییەکان ئەنێرێت یان نا، بەڵامئەو زۆر باش ئەتوانێت بەهۆی داهاتەکانی خۆیەوە کەڕۆژانە بەهۆی نەوتی قاچاخەوە، لەڕێگای زیاتر لە ٣ سەد جۆر باج و خەراجی گیرفان هەڵتەکێنەوە، لەڕێگای سەدان کۆمپانیای بن دیوارو ئاشکراوە، لەڕێگای خاڵەسنورییەکانەوە،لەڕێگای داوو دەرمان و خەستەخانەی ئەهلییەوە، لەڕێگای داگیرکاری ئەرزو ئاسمانەوە لەپڕۆژە بیناسازییەکانیاندا …تاد.. دەتوانێت زۆر بەئاسانی دەستەبەری مووچە بکاتبەزیادیشەوە.. ئەی کەوایە بۆچی نایکات؟!

حکومەتی هەرێم بەدرێژایی کابینەکانی لەهەوڵی جێخستنی بازاڕسازی سیاسەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بردنەپێشەوەی هەمان سیاسەتی نیئۆلیبرالیزمی سەرمایەی جیهانی بووە کە لەکابینەی ٩ بارزانیدا ناونراکابینەی چاکسازی، کەلەڕاستیداقوربانی کردنی ژیان و تەنانەت زیندوو مانەوەی خەڵکی کوردستان بوو، وێرانکردنی ژیانی خەڵک لەڕێگای بەکۆمپانیا کردن و بەتایبەت کردنی کەرتە گشتی و خزمەتگوزارییەکانی ئاوو کارەبا، شارەوانیەکان، خەستەخانەو داوو دەرمان، خوێندن، گرانکردنی شتومەک و بازاڕو..تاد..بوو. ئەو لەپێناوی ئەم بازاڕەی کەڵەکەی سەرمایەدا نایەوێت ودەست ئەنقەستانە ناچێتە ژێر باری مووچەو ژیانی خەڵک و نایەوێت لەم فەرهودیە کیسەی خۆی لەپێناوی خەڵکدا بەتاڵ بکاتەوە. هەربۆیە بەسیاسی کردنی کەیسی مووچە لەناو مانۆڕلێدانەکانی خۆیدا لەگەڵ بەغداد کەوتۆتە ناو ئەم گێژاوە سیاسیەوە کەخۆیان خوڵقاندویانە.

حکومەت لەم گەمە سیاسیەی لەگەڵ بەغدادا، پێوویستی بەشاردنەوەی ڕاستیەکانە لەبەرچاوی گشتیدا، هەربۆیە شاشەی تیڤی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیڕازاندۆتەوەو ڕیزێک لەنوسەرو ژوڕنالیزمی فەرمی و سێبەریهێناوەتە پای ماکیاژکردن و چەواشەکاری ئەم مامەڵەسیاسیەی لەگەڵ ناوەنددا بۆ ئەستۆپاکی هەولێرو تاوانبارکردنی بەغدا.

ئەم سیاسەتەڕیشەو کارنامەی هەرە ئاشکرای دژە خەڵکی حکومەتەکانی هەرێم بووە بەدرێژایی تەمەنی هەتا ئێستایلەپێناوی بازاڕسازی و کەڵەکەی سەرمایەی خۆیاندا، بەم هۆیەشەوە شانی لێپرسراوێتی خۆی لەبەرامبەر خەڵکدا بەتاڵ دەکاتەوە.

تاقە ڕێگا بۆدەربازبوون لەم هەمووە نەهامەتی و دۆخە دەردناکەی خەڵکی کوردستان تەنهاوتەنها لەگرەوی خۆڕێکخراوکردن، لەدەوری یەکتری کۆبوونەوەو پەیوەست بوون بەیەکترییەوەیە. خۆجیاکردنەوەی خۆیانە لەئەحزاب و گروپ و هەمووئەوانەی کەدەیانەوێت سوار شەپۆلی ناڕەزایەتیەکانی ئەوان ببێت.

تەنها لەم ڕێگایەوە دەتوانن فشارەکانیان گەورەترو کۆمەڵایەتی بکەنەوەو ئیرادەی مەزنی خۆیان بهێننە مەیدانەوە لەپێناوی گۆڕانی ڕیشەیی و لەپێناویچارەنوسێکی باشتر لەئێستایاندا.

Related posts

ژمارە ٥١ رۆژنامە دە نگی کرێکار بە پیدئێف ببینن لە سە رسایتی دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

ژمارە٤٨ ی دەنگی کریکار

Dangi Krekar

کەرکوک: بریکارانی غاز، ماندەگرن!

Dangi Krekar

Leave a Comment