Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

دوا ستوون /پارچەکاری وکاری کۆنتەراتی و ئاکامە زیانبارەکانی بۆ سەر ژیانی کرێکاران!

پارچەکاری وکاری کۆنتەراتی و ئاکامە زیانبارەکانی بۆ سەر ژیانی کرێکاران!

خاوەنکارەکان بۆ زیادکردنی قازانج و کەمکردنەوەی ئەو ئەرکانەی کە دەکەوێتە سەرشانیان هەمیشە بەدوای کرێکارانێکدا دەگەڕێن کەملبدەن بەکاری کۆنەتەراتی و پارچەکاری، ئەم شێوەیە لەکارکردن کە مەسرەفی تێچونی ئەو کارەی کە دەیەوێت کەم بکاتەوەو هاوکات یەك جێش بێت. بۆ نمونە لەکاری بیناسازیدا دەیەوێت کاری دروست کردنی دیوارەکەی بداتە دەست وەستایەک،

یان بەشێوەی کۆنتەرات واتە لەبری مەبلەغێك لەگەڵی ڕێکبکەوێت و ئیتر کۆمەڵێك ئەرك لەکۆڵ خۆی بکاتەوە. یەکێک لەوانەش ئامادەکردنی کرێکاری پێویست و ژەمە خواردن بۆ کرێکارەکان و هێنان و بردنیان وتەنانەت ئامادەکردنی کەلوپەلی خۆپارستن و زۆرشتی تر.. ئەم حاڵەتە ئەگەرچی وەستاکارەکە کۆمەڵێك ئەرك لە سەرشانی خۆی دادەنێ و ڕاستەوخۆ دەبێتە بەرپرس لە ئەنجامدانی ئەو بەشەکە لەسەری ڕێکدەکەوێت،

هاوکات کۆمەڵێك زیان بەخۆی و ئەو کرێکارانەش دەگەێنێت کە لەگەڵیدا کار دەکەن، قبوڵ کردنی پارچە کاری یان هەر شێوەك لەکاری کۆنتەراتی، پێش هەر شتێك یەعنی خێراکردن و توندکردنەوەی کارەکەیە، چونکی ئیتر ئەو کەسەی کە دەبێتە جێگری خاوەنکارەکە، پێشوەخت ئەو بڕیارەی داوە کە ڕۆژانەیەکی زۆرتر بۆخۆی دابینکات، لەڕێگای خێراکردنی کارەکەوە کە هەم خۆی وهەم کرێکارەکان بەخێرایەکی زیادلە پێویست تا ئێوارە کاردەکەن و تەواوماندو شەکەت دەبن،

هەندێ جاریش دەکەونە تۆڕی ئەو خاوەنکارو کومپانیایانەوە کە پڕۆژەی گەورەی تەلارسازی ئەنجام دەدەن و بەجۆرێك گرێبەست لەگەڵ وەستاکارەکان ئەنجام دەدەن کە تەواوەن بەقازانیانەو کۆمەڵێك مەرج بەسەر وەستاکارەکاندا فەرز دەکەن کە دواتر دەردەکەوێ دەبێتە چ کێشەیەك بۆیان. یەك لەو مەرجانە کە خاوەن پڕۆژەو کومپانیاکان بەسەر ئەو وەستاو کرێکارانەدا فەرزی دەکەن گڵدانەوەی برێك لەو پارەیەیە کە وەك بارمتە لای خۆیان دەیهێڵنەوە و دەڵێن تا ئیشەکە تەواو نەکەیت تەسفیە حیسابت بۆ ناکەین.  جاری واش هەیە ئەو پڕۆژەیە ئیشکردن تێیدا ڕادەوەستێت  وەستاو کرێکارەکان بێکار دەبن و دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ وەستاکارەکە و هەموو کرێکارەکان یەخەی دەگرن بۆڕۆژانەکانیان و لە کۆتاییدا دۆخەکە هەر بەزەرەروزیانی وەستاو کرێکارەکان تەواو دەبێت وئەوەی قازانج دەکا خاوەنکارو کۆمپانیاکانە .

درێژەدان بەکاری کۆنتەراتی سەرەڕای زەرەوزیانەکانی بۆ سەر جەستەی کرێکاران هاوکات زیان بەکوالیتی ئەوکارەش دەگاو کارەکە هیچ مواسەفاتێکی زانستی تیدا نامێنێت و لەکۆتایدا نیشتەجێی ئەو جۆرە پڕۆژانە دەکەونە ژێر باری مەترسیەوە، هاوکات کاری کۆنتەراتی ئەبێتە هۆکاری زیادبونی بێکاری و تیکچونی ماوەی کارکردنیکی ستانداردو یاسایی. مەسەڵەن لەجیاتی ٨سەعات کار١٢سەعات کاردەکەن دەڵێن بۆخۆمانە!

بێ لەبەرچاوگرتنی زەرەر وزیانەکانی. کەوایە ئەبێ کرێکاران ملنەدەن بەکاری کۆنتەراتی و پارچەکاری و پێدابگربن لەسەر رێکخستنی ماوەی کارکردن و حەقدەست وپشووەکانیان .

 

Related posts

گۆڕینی ئەم هەلومەرجە سەختە لەگرەوی یەکریزی مووچە خۆراندایە”گفتو گۆ

Dangi Krekar

ڕۆڵی یاسای کار لەچوار چێوەی سیستەمی کاری کرێگرتەدا!!

Dangi Krekar

نوێنەرایەتی کرێکاران وجێگیرکردنی خواست و داوی کرێکاران لە بەستنی هەر گرێبەستێکی کاردا، مافێکی ڕەوای کرێکارانی کوردستانە!

admin

Leave a Comment