بەهەوڵی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، موچەی ٣مانگیان وەردەگرن!
لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا، یەکێک لە کرێکارانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بەناوی هێمن، بەنوێنەرایەتی کرێکارانی ئەو نەخۆشخانەیەوە، بەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکاری ڕاگەیاند کە لەئەنجامی هەوڵی ستافەکانی دەنگی کرێکار بۆ سەرفکردنی موچەی نەدراوی ٤ مانگیان لەلایەن کۆمپانیاکەیانەوە، سەرەنجام موچەی ٣مانگیان بۆ سەرفکراوە وهاوکات خاوەن کۆمپانیاکە بەڵێنی پێداون کە موچەی مانگەکەی تریشیان لەنزیکترین کاتدا پێبدا. بەم بۆنەیەشەوە سوپاس و پێزانینی خۆی وباقی کرێکارانی تری بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانیەی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار دەربڕی وئەمەشیان وەک دەستکەوتێک ئەژمارکرد