Dangikrekar.com
گفتوگۆ

ژیانی کرێکاران لە کارگەکانی دەڤەری ڕانیەدا.. نامەی کرێکارێک 

 

|  دەنگی کرێکار:

من لەو شوێنە ئیش دەکەم، ئەگەر پێتان ناخۆش نەبێت لە ڕاستیداو دڵگرانیش نەبن، من وەک خۆم حەز ناکەم بەڕاستی هیچ لەسەر ئەو کۆمپانیایە بڵێم، من خۆم لەوێ ئیش ئەکەم،  ئەگەر سەیری پەیجی (ڕۆژانی ڕانیە) بکەن پۆستێکیان لەسەر کردبوو لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی ئەوێ، هەر خۆت بڕۆ بیخوێنەرەوە لەهەموو شتێک ئەگەیت یان لەکرێکارەکانی ئەوێ. بەحەقەت کرێکار هیچ ناڵێت. ئەگەر دیقەت بدەیت ڕۆژانە ئیش نیە، کاسبی نیە، پارە پەیدا ناکرێت، گەنج دەسوڕێتەوە، ئیش دەست ناکەوێت. ئەوەش هۆکاری ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانە بتوانن بەئارەزووی خۆیان ئیش بەکرێکار بکەن، جا پارە چۆن ئەدەن و نادەن گوێ بەو شتە نادەن. کرێکار لەبەیانی سەعات ٧ی بەیانیەوە ئیش دەکات هەتا سەعات ٥ ئێوارە، هەمووی ڕاوەستانە بەپێوە، نیوەڕوان سەعاتێک ئیسراحەت هەیە، بەڵام بەردەوام ئیش دەکەیت، هیلاک و ماندوو دەبیت، کرێکاران لەهەموو کارگەکاندا وایە، یەعنی ئەگەر دیقەت بدەیت خۆت بچیت لێکۆڵینەوە بکەیت، خەڵک زۆر باشتر دەزانێت کە ئیش و کارەکان چۆنە، بێکاسبی و بێپارەیی چۆنە، وایکردووە پارە پەیدا نابێت، ئیشی دەست ناکەوێت، لەو کۆمپانیایەدا نزیکەی ٢٠٠ کرێکار لەسەر خەتن تەنها لەبەرئەوەی وەربگیرێن، بەواستە نەبێت وەرناگیرێن، ئەوە نەک لەوێ، لە هەموو شوێنێک وایە. لەهەموو کارگەیەک وایە، بڕۆ بۆناو مارکێتەکان ئیش دەکەیت بە ٢٠٠ هەزار، دەڕۆیت کرێکاری دەکەیت بە ١٠، ١٢ هەتا ١٤ هەزار، هەرچیەک بکەیت لەمڕۆژەدا وایە،..

وەکو ئەو بەشەی خۆم کەتێیدام، کرێکار دێت ماوەیەک ئیش دەکات دەڕوات، یەعنی ئەوە نیە تۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ بمێنیتەوە، بەرگەی ئەوە بگرێت، بۆچی بەرگە ناگرێت؟! کەسەیر دەکەیت ماندووبوونێکی زۆر، بۆ نمونە ئێستا من لەسەعات ٧ی بەیانیەوە دەستبەکار دەبم هەتا ٥ ئێوارە من لەسەر ئیشم، یەعنی زۆر قورسە، لەبەر ئەوەی من خێزاندارم یان یەکێکی تر خێزاندار بێت بەرگەی بگرێت، بەڵام کرێکاری وەها دێت و دوای دووڕۆژ ئەڕوات،  بەرگە ناگرێت و ڕادەکات. بەتایبەتی ئەو کەسانەی زەواجیان نەکردووە، زۆر کەم بەرگە ناگرن، کەدیقەت ئەدەیت، یەعنی ماوەیەکی زۆر تۆ ئیش دەکەیت، کەچی سەیر ئەکەیت ١١ هەزار، یان ١٢ هەزار، یان ١٣ و ١٤ هەزار، ئاخرەکی کەدەڕوات ١٥ هەزارە ئەویش ئەگەر سەروەستا یان سەرکار بیت ١٥ هەزارت هەیە بۆ ڕۆژانە. دەنا ئەگەر هەمووی حساب بکەیت ١٠ و ١١ بۆ١٤ هەزارە لەسەعات ٧ وە بۆ ٥ ئێوارە بەڕاوەستاوی، هیلاک، ماندوو، ئەوەیە ناخۆشیەکە، کارکردنی زۆرەو پارەیەکی زۆر کەم. بەحەقەت خەڵک گلەییەکی زۆری هەیە. من لەو بەشەی خۆم ئەوەندەی کەبینیوومە ئیشەکان زۆر ناخۆشن بەڕاستی، وەکو غەدریش ئەوان سەرپشکیان کردوویت و عەقدێکیان پێ پڕ کردوویتەتەوە ودەڵێن ئەوە ئیشەکەی ئێمەیەو ئەوەش بەرنامەی ئێمەیە ئاوا پێتان قبوڵە باشەو ئەگەر ناڕازیش بیت ئەوە کەیفی خۆتە. جا با سەرپەرشتیاری قاعەو هی گشتی و ئەوانەش بووەستێت کەبەسەر سەری کرێکارەکانەوە وەستاوون!. ئینجا خودی کرێکارەکان ئەسڵەن لەناو خۆیشیاندا یەک نین، هەر لەناو خۆیاندا جاسوسی ئەکەن، ئیتر چی ئەکەیت کرێکار لەگەڵ من نەبێت، کە بێت دژت بوەستێتەوە. بۆنموونە من وەستام، لەسەرم بدوێن و بڵێن ئیش ناکات یان قسەیەک بکات لەسەری بە قازانجی کۆمپانیا بۆئەوەی خۆی بچێتە جێگای.. ئەمە دۆخی کاری کرێکارانە لەدەڤەری ڕانیە.

Related posts

ناڕەزایەتی مامۆستایان پشتوانی نێودەوڵەتی لێدەکرێت!گە یاندنی پەیامە کان /ڤیدۆ

Dangi Krekar

خاوەنکاران لەئاستی کرێکاراندا دەستیان        نوقاندوە

Dangi Krekar

هەولێر.کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment