دەنگی کرێکار لەبەردەقارەمان،لەگەڵ پێشوازی گەرمی خوێنەرانیدا بەرەوڕوو دەبێت!
پەیوەند پەیامنێری دەنگی کرێکار
شارۆچکەی بەردەقارەمان، وەک هەر ناوچەیەکی تری ئەم هەرێمە، ماڵ و نیشتەجیی سەدان کرێکارو گەنجی زەحمەتکێشە کەڕۆژانە لە ناو کارگەکان و کەرتی تایبەتدا عارەقی نێوچەوانیان دەڕێژن. لەم شارۆچکەیەدا، مانگانە دیمەنێکی متمانەبەخش دووبارە دەبێتەوە، ئەویش چاوەڕوانی و تامەزرۆیی کرێکارانە بۆ گەیشتنی ژمارەی نوێی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کە لەلایەن هەواڵنێرەکەیەوە دەگەیەنرێتە ناو دەستیان.
کاردانەوەی خەڵکی زەحمەتکێشی بەردەقارەمان لەسەر ئەم بڵاوکراوەیە، تەنها خوێندنەوەیەکی سادە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پەیوەندییەکی چینایەتی قووڵە کە لەمسەر بۆ ئەو سەری لاپەڕەکانی، تەنها باسی نەهامەتی، کێشەی بژێوی، گرانی بازاڕ و خواستەکانی کرێکاران دەکات. هاوکات، بوونی ڕێنماییە یاساییەکان لەناو لاپەڕەکانیدا، بووەتە چەکێکی بەهێز بۆ ئەوەی کرێکاران فێری بەرگریکردن ببن لەمافەکانیان لەبەرامبەر غەدری خاوەنکاراندا.
ئەم پێشوازییە گەرمەی خەڵکی بەردەقارەمان، کەلە شوینەکانی تری کوردستان هەستپێکراوە، بەرئەنجامی ئەو ڕاستگۆیی و داکۆکیکردنەی بڵاوکراوەکەیە لە خەلكی کرێکارو زەحەمتکێش.
بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار کە مانگانە بەشێوازێکی بەردەوام و خۆبەخش چاپ دەکرێ و دەگەیەنرێتە دەستی کرێکارانی بەشێک لەشارو سارۆچکەکانی کوردستان لەوانە، ناوچەی گەرمیان، سەیدسادق و دەڤەری پشدەرو بیتوێن و بەتایبەتیش لەدەڤەری بازیان دەگەیەندرێتە دەستی کرێکارانی گارکەکان.
لەم چواچێوەیەدایە کە هەموو مانگێک کرێکارانی بەردەقارەمان و خوینەرانی بڵاوکاروەکە لەچاوەڕوانیدا دەبنو بەگەرمیەوە پێشوازی لێدەکەن.
ئێمە وەک پەیامنێران وهاوکاران و سەرنوسەرو خاوەنئیمتیاز و هەموو ستافی بلاوکراوەی دەنگی کرێکار. ئەم پێشوازیە بەگەورەترین سەرمایەی خۆمان دەزانین وهاندەرێکی گەورە دەبێت بۆمان لەسەر ڕیگای درێژەدان بەخەبات و فراوانکردنەوەی هەولەکانمان لەراستای هۆشیارکردنەوەو یەکگرتوکردنی کرێکاران و بەرگریکردن لەداواو مافەکانیان.
بێگومان ئێمە لەدەنگی کرێکارەوە، بەپشتگیری و پشتیوانی کرێکاران و زەحمەتکێشان، دەتوانین هەرچی زیاتر خۆبەخشانە بەردەوامبین لەپێناوی ئەوەی کەچۆن معانات و کێشەو گرفتەکانی ئەوان بکەین بەکەیسێکی گەورەی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا، هەتا لەمڕێگایەوە بتوانرێت دەنگی ئەوان گەورەتر بکرێتەوەو ببیتە فشارێکی هەمە لایەنە لەڕاستای ژیانێکی باشتر بۆئەوان.
