کرێکارێک لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان (کۆیە – هەولێر) گیانی لەدەستدا،
دەنگی کرێکار /روداوی شوێنی کار
بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٩/٢ (ڕەنجدەر سابیر کەریم) کە پیشەی کرێکار بووە لەو شەقامە، پشویداوە لە ژێر سێبەری (عادیلە)یەک، دواتر دەکەوێتە ژێر (عادیلە)کە بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدا، ئەو هاوڵاتیە خەڵکی گوندی (حاجی وسوو)ـی سەر بە ناحیەی دێگەڵەیە.
هەروەها زانراوە ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە ناوی ڕەنجدەر سابیرە و تەمەنی ٣٥ ساڵە. هاوكات، ژیانی هاوبەشی پێكهێناوە و باوكی چوار منداڵە
