Dangikrekar.com
ڕاگەیاندن

ڕاوەستانی دەستبەجێی جەنگی ئیسرائیل لەدژی غەززە، خواستی ئێمەی کرێکارانی کوردستانە!

ڕاگەیاندنێک لەبڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە

ئەمڕۆ خەڵکی موتەمەدین و ئازادیخواز لەسەراسەری جیهاندا به‌شێوه‌ی بەرەیەکی بەهێز وسەربەخۆ لەدەوڵەتان وهێزە کۆنەپەرستەکان لەدژی ئیسرائیل و لایەنگرانی، پێی ناوەتە مەیدانەوە. بەرەیەک کە بە کۆی دەنگ داوای دادگایی کردنی سەرانی حکومەتی ئیسرائیل وەک تاوانباری جەنگ و ئەنجامدەرانی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی خەڵکی فەلەستین و دادگایی کردنی سەرۆکی دەوڵەتان، حزبەکان، مافیای میدیایی و… هتد، لەسەر تاوانی بەشداری کردنیان دژبە مرۆڤایەتی، لەلایەن دادگایەکی سەربەخۆ لە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا و لایەنگرانی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل دەکات. ئەمە ڕێزێکی فراوان و بەهێزە کە لە دڵی تاوانەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەڵەستینەوە سەری هەڵداوە و ڕووی له‌وه‌یه‌ مۆری خۆی له‌ ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوو بدات. ئێمە لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، جگەلەوەی کەخۆمان بە بەشێك لەو بەرە ئازادیخوازە دادەنێن و لەگەڵ ئەو بەرەیەدا خەبات دەکەین بۆ زامن کردنی ئەمنیەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکیشی فەلەستین، هاوکات داوا لەکرێکاران وخەڵکی کوردستان دەکەین کە بە هەڵبڕینی خواستی “ڕاوەستانی دەستبەجێی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە” لەکەنار خەڵکی فەلەستیدا ڕابوەستن.

 

سەرنوسەری بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

٢٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

Related posts

کورتە هەواڵی مانگرتن وناڕەزایەتیە کرێکاریەکان لەچەند ووڵاتدا

admin

باڵەخانەیەک لەسلێمانی بەسەر چەند کرێکارێکدا ڕوخا

Dangi Krekar

ڕووداوەکانی شوینی کار:

Dangi Krekar

Leave a Comment