Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

سەعات کاری زۆری ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی کرێکاران!

سەعات کاری زۆری ڕۆژانە دەبێتە هۆی مردنی کرێکاران!

بەپێی لێکۆڵینەوەکی هاوبەش کە ئەنجام دراوە لەلایەن هەر دوو  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی جیهانی کارەوە، ئەو ڕاستیە ئاشکرابووە کە لەساڵی ٢٠١٦ دا نزیکەی ٧٤٥ هەزار کرێکار لەجیهاندا، بەهۆی سەعاتکاری زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لەسەر بنەمای بەدواداچوونی ژیانی سەدەها هەزار کرێکار ئەنجام دراوە ئەم ڕاستیانەی خوارەوەی ئاشکراکردووە:

– ٣٩٨ هەزار کرێکار بە جەڵتەی دەماغ گیانیان لەدەست داوە.

– ٣٤٧ هەزار کرێکار بە جەڵتەی دڵ و کێشەکانی دڵەوە گیانیان لەدەست داوە..

هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی ئەم کرێکارانە سەعات کاری زۆری ڕۆژانە بووە. واتە ئەم کرێکارانە لەجیاتی ئەوەی کە ٣٥ سەعات کار لەهەفتەیەکدا ئەنجام بدەن، سەعات کارەیان گەیشتۆتە ٤٠ هەتا ٥٥ سەعات کار لەهەفتەیەکدا. جێگای ئاماژەیە ئەم ڕێژەی مردنە تا ساڵی ٢٠٠٠ بەرز بووەتەوە بۆ ٢٩%. ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆربەی زۆری ئەم قوربانیانە تەمەنیان لە نێوان ٦٠ بۆ ٧٩ ساڵیدان ولەتەمەنی٤٧ ساڵیەوە بەم سەعات کارە زۆرە کاریان کردووە لەناوچەکانی پاسیفیکی غەربی و خوارووی ڕوژهەڵاتی ئاسیا.  هەروەها ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە جیهاندا نزیکەی لە٩٪ کرێکاران بەم شێوەیە کار دەکەن کەڕێژەیان دەکاتە(٥٠٠) ملیۆن کرێکاری پیاو و ژن، لەم ڕێژەیەش نزیکەی لە٧ بۆ ١١٪ دا لەخوارووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیان و لە٣ بۆ ٥٪ لە ووڵاتانی ئەوروپادان.

 

Related posts

گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارێکی کارگەیەکی چیمەنتۆی دۆڵی بازیان سەبارەت بەدۆخی کار

Dangi Krekar

ڕوداوی شوێنی کار

Dangi Krekar

هەرئێستا خۆپشاندانی کاسبکارانی ناو بازاڕی كه‌ركوك بەهۆی لادانی مێز و عەرەبانەکانیانەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment