Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

ڕووداوەکانی شوینی کار

ڕووداوەکانی شوینی کار

کەرکوک/کرێکارێک دەبێت بەژێر دەڕاسەوە!

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٥/٥/٢٠٢٣ لە کەرکوک گەنجێکی١٧ ساڵ بوو بەژێر قایشی دەڕاسەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەژێر قایشی دەڕاسەکەدا بە بێهۆشی ماوەتەوە. رووداوەکە لەسنوری گوندی وەریدیەی ناحیەی عەباسی لەباشوری خۆرئاوای کەرکوک ڕوویداوە. گەنجەکە ناوی زاهر عەدنانە و خەریکی کرێکاری بووە. سابت عەلی جبوری هاوڕێی ئەو گەنجەیە و ڕایگه‌یاند، “باوکی زاهر گورچیلەکانی لەکارکەوتووەو ناتوانێت کار بکات، هەر بۆیە زاهر چەند ڕۆژێک دەبێت وەکو کرێکار لەگەڵ شۆفێری دەڕاسەیەک کار دەکات”. ئەو چیرۆکەکەی ئاوا گێڕایەوە : زاهر چووەتە دواوەی دەڕاسەکە بۆ ئەوەی سەیری عەمبارەکەی بکات، گوایە کتوپڕ جلوبەرگەکەی کەوتووەتە بەر قایشی دەڕاسەکە و لوولی کردووە لەگەڵ خۆیدا. لەلایەکی دیکەوە سامان یابە بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و وتی : نەخۆشخانەی قەزای حەویجە لەو رووداوە ئاگاداریان کردوونەتەوەو پێیان وتوون، “کاتێک گەنجەکەیان هێناوە بێهۆش بووەو پاش چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەستداوە.

 

سلێمانی/ چەمچماڵ: کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیان لەدەستدەدات!

بەپێی هەواڵی گەشتوو بە کرێکار تیڤی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥/٥/٢٠٢٣ مەریوان عەزیز محەمەد لەدایكبووی ١٩٨٨ كە خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە، لەكاتی كاركردندا لەچەمچەماڵ بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا .

سلێمانی/ کرێکارێک لەکاتی کارکردندا، کارەبا دەیگرێت وگیان لەدەستدەدات!

لەکاتی کارکردندا کرێکارێک بەناوی ئاسۆ فەرەج توشی ڕووداوی کارەباگرتن دەبێت دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات . شایەنی باسە کرێکارە خەریکی لەبخ کردن بووە

 

کەرکوک/ کرێکارێک دوای ٤٥ ساڵ کارکردن لەڕوداوێکدا گیان لەدەستدەدات!

لەڕەحیم ئاوای شاری کەرکوك لەکاتی کارکردنی ژمارەیەك لەکرێکارانی تەختە بەست لە بینایەکی ئەهلیدا ،  یەکێك لەکرێکارەکان دارێك دەکەوێت بەسەریداو بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی جمهوری شاری کەرکوك دەکرێت وپاش ٦رتۆژ ژیان لەدەست دەدات. کرێکارەکە ناوی عومەرعەلییەو خەڵکی دارەمانی نزیک شاری کەرکوکە ودوای ٤٥ساڵ کرێکاری لەناوکارکردندا گیانی لەدەستدا.

 

کەڵەک: کرێکارێک بەتەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا!

ڕۆژی ٢٨/٥/٢٠٢٣، لەکاتی کارکردندا کرێکارێک بەناوی محمد عەلی، تەزوی کارەبا لێدەدات و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات. کاری کرێکارەکە تێکردنی سەبی کۆنکرێت بوو.

 

 

Related posts

 شەڕی بودجە، شەڕی ئێمەی کرێکاران نییە!

Dangi Krekar

روداوی شوێنی کار /لە گەرمیان

Dangi Krekar

سەروتار کرێکاران نابێت ئەم زوڵمە قبوڵبکەن!

Dangi Krekar

Leave a Comment