Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“لەترسی لەسەرکار دەرکردن، ناوێرین باسی ئاوی خواردنەوە و خۆشتن بکەین”

 

ئاوڕێک لەکەمپێکی کرێکارانی ژینگەپارێز لەسلێمانی

 سازدانی، مەحمود حەلاق :

یەکێک لەکۆمپانیاکانی ژینگەپارێز کەمپێکی حەوانەوەی دابینکردووە بۆ ئەو کرێکارانەی کەخەڵکی شاری
سلێمانی نین. کۆمەڵێک کێشەیان هەیە کەناوێرن بیدرکێنن نەوەک بەهۆی ئەوەوە لەسەرکار دەربکرێن و
خێزانەکەیان دووچاری ژیانێکی قورستر لەئێستایان بکاتەوە.
یەکێک لەکرێکارەکانی نیشتەجێی ئەو کەمپە بە دەنگی کرێکاری ڕاگەیاند: ئێمە ئەو کرێکارانەین کەخەڵکی
سلێمانی نین ولەکەمپێک جێگای حەوانەوەمان بۆ دابینکراوە، هەرچەند کەسێکمان پێکەوە لە کابینەیەکدا
نیشتەجێین. چێشتخانەیەکی گەورەشی بۆکراوە لەگەڵ تەوالێت و حەمام. ئێستا لەم هاوینە تیژەدا ئاوی گەرم
دەخۆینەوە، من سێ ڕۆژە بەم ئارەق وچڵکنیەوە دەنووم، ئاوی خۆشتنمان نییە. سەرباری هەموو ئەوانەش ئەو
کەمپە هیچ دکتور یان پەرستارێک و دەرمانخانەیەکی لێ نییە، ئەگەر کەسێکمان نەخۆش بکەوێت ئەبێت لەسەر
حسابی خۆی تاکسی بگرێت و بچێتە نەخۆشخانە یان دەرمانخانەیەک بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت، ئەوەش بۆ
ئێمە زۆرە، چونکە موچەکەمان لایەنی زۆرەکەی ٤٠٠ هەزارە. کەدەچینە سەر کاریش ئەبێت ئاو لێرەو لەوێ
بۆخواردنەوە پەیدا بکەین، ناتوانین هیچ بڵێن، چونکە کومپانیا دەرمان دەکات و بێکار دەبین.
من لێرەوە لەم مینبەرەوە داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەم کە ئاوڕێک لەکرێکارانی ژینگە پارێز بداتەوە. ئەوە ڕاستە
ئێمە بە موچە کاردەکەین و ئەرکمانە شار خاوێن بکەینەوە، بەڵام خۆ ئەبێت کارێک بکەن کە ژیانمان
پارێزراوبێت. ئێوە نازانن چەند سەخت ژیانمان بەڕێدەکەین و لەچ ناڕەحەتی و بارگرانیەکی دەروونیدا کات
بەسەر دەبەین. بڕوابکە ئەوانەی کەئێمە کاریان بۆ دەکەین بۆ یەک سەعاتیش ناتوانن لەبەر ئەو گەرمایەدا کارێک
بکەن بەتینوێتی و چڵکنیەوەو ئاویشیان نەبێت بۆ خۆشتن. هیوادارم کەسێک لەبەرپرسەکانی ئەم وڵاتە ئەم قسانەی
من بخۆێنێتەوەو بێت بەهانامانەوە. هیوادارم دەنگی کرێکار ئەم پەیامەی ئێمە بگەیەنێت..

Related posts

کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەیەکی کراوە ئاراستەی بەرپرسی شارەوانیەکان دەکەن!

Dangi Krekar

  ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە، ڕۆژی ”نا” ووتنی چینی کرێکارە بەجیاکاری و نایەکاسانی!

Dangi Krekar

وێنەیەک لەچەمچەماڵەوە !          

Dangi Krekar

Leave a Comment