ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکاریەکان، بۆ خواستی باشکردنی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە!
دەنگی کرێکار:
لەماوەی مانگی تەموزدا، ناڕەزایەتی جەماوەری لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان، لەدژی خراپی خزمەتگوزاریەکان ومامەلەی حکومەت لەگەڵ هاوڵاتیاندا، بەڕیخراوە، ئەمەی خوارەوە، کورتەی هەوالەکانی ئەم نارەزایەتیانەیە:
کەلار: لەدژی ڕوخاندن وتێکدانی کێڵگە کشتوکاڵیەکانیان، ژمارەیەک هاوڵاتی ناڕەزایەتیان دەربڕی:
بەرواری ١٣/٧/٢٠٢٤ ژمارەیەک هاوڵاتی لەدژی ڕوخاندنی کارگەو تێکدانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان لەچەمی ڕوباری سیروان لەکەلار، بەمەبەستی بەپرۆژەی نیشتەجێبون کردن، گردبونەوەیەکیان ئەنجامداوبۆ ڕێگری لەگردبونەوەکەیان هێزە ئەمنیەکان پەلاماریان داوون و لێیان داوون.
ئاغجەلەر: هاوڵاتیان لەدرێژەی ناڕەزایەتیەکەیاندا ڕێگای سلێمانی – هەولێر دادەخەن:
لەبەرامبەر خراپی ڕەوشی کارەبای نیشتیمانی و قەرەباڵغی زۆری هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەسەر رێگەی گوندەکەیان، بەشێک لە دانیشوانی گوندی گۆپتەپەی سەر بەناحیەی ئاغجەلەر ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان داخستووە. بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە، بەشێک لەئۆتۆمبێلەکانی هێڵی سلێمانی – هەولێر بەو ڕێگایەدا هاتوچۆ دەکەن و ئاستەنگیان بۆ دروستبووە.
کەرکوک: فەرمانبەرانی گرێبەست، گردبوونەوە
بەرواری ٢٣/٧/٢٠٢٤ بەشێکی فراوان لەفەرمانبەرانی گرێبەستیخۆراک( عقدالغذائي) لەبەردەم پارێزگاری کەرکوک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر ئەوەی کە ٩ مانگە مووچەکانیان وەرنەگرتووە، هەربۆیە لەڕێگای ئەو گردبوونەوەیەدا پەیامێکیانداوە بەکاربەدەستانی کەرکوک و بەغداد مافەکانیان بۆبگێڕنەوە لەزووترین کاتدا
هەولێر: بەهۆی نەبونی ئاوەوە، دانیشتوانی گەرەکی باداوە، ڕژانە سەرشەقامەکان
بەرواری شەوی ١٧/١٨/٧/٢٠٢٤، هاووڵاتیانى گه‌ڕه‌كى باداوه‌ى هه‌ولێر ڕژانه سه‌ر شهقامەوەو شه‌قامێكى گشتیان گرتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌پێش جه‌ژنى قوربانه‌وه ئاو بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بهرنهدراوهتهوهو دانیشتوویه‌كى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م میدیاكاندا له‌نێو خۆپیشاندانەکەوه وتى: وه‌ڵا ئه‌مجاره ده‌ست له‌حكومه‌ت ده‌وه‌شێنین و تۆڵه‌ى لێده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌وه كه‌ى حاڵه ئاوى خواردنه‌وه‌مان نیه.
سلێمانی: کاسبکارانی مەیدانی ئاژەلان، نارەزایەتیەکی جەماوەریان سازدا
بەرواری ١٩/٧/٢٠٢٤ ژماره‌یه‌ك له‌كاسبكارانی مەیدانی ئاژەڵان گردبوونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن: هەتا قه‌ره‌بوو نه‌كرێنه‌وه شوێنه‌كه‌یان چۆڵناكه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێكه داوا لهكاسبكارانى مه‌یدانى ئاژه‌ڵانى سلێمانى ده‌كرێت شوێنه‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ڕازینه‌بوون مه‌یدانه‌كه چۆڵبكه‌ن. نوێنەری کاسبکاران مەیدانەکە فارووق ئەحمەد ڕایگه‌یاند:
له‌ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى نیشته‌جێبوونه‌وه ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى مه‌یدانه‌كه‌یان به‌خۆڵ گرتووەو ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وتینایه ئەوا سەرتاپای مه‌یدانه‌كه‌یان به خۆڵ پڕ ده‌كردەوە. هەروەها ووتیشی: ئه‌وانە كۆمه‌ڵێك كاسبكارن كه ژماره‌يان زۆره و ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له‌و مه‌یدانه‌دا خان و جێگه‌یان هه‌یه‌و ئاماده نین به‌بێ به‌رامبه‌ر چۆڵی بکەن. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد کەپێیان وتوون ده‌بێت بەبەلاش شوێنەکە چۆڵى بكه‌ن و بڕۆن له‌و شوێنه‌ى بۆیان دیاریكراوه جێگه بكڕن، کاسبکارانیش به‌مه ڕازی نابن، چونكه له‌هه‌موو دونیاش له‌م جۆره حاڵه‌تانه‌دا قه‌ره‌بوو كردنه‌وه هه‌یه.