Dangikrekar.com
گفتوگۆ

دۆخی کرێکاران لەکارگەی خشتی ئاسۆ  گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی خشتی ئاسۆ

دۆخی کرێکاران لەکارگەی خشتی ئاسۆ

 گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی خشتی ئاسۆ

 دەنگی کرێکار

 

لەدیدارێکدا لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی خشتی ئاسۆ کەنەیویست ناوی ئاشکرابکات، پەیامنێری دەنگی کرێکار لەبارەی دۆخی کاری کرێکارنەوە لەم کارگەیەدا، هەندێک پڕسیاری کرد.. ئەمەی خوارەوە دەقی وەڵامەکانی ئەوکرێکارەیە: دەنگی کرێکار: ئێستا کە فەسڵی سەرفکردنی خشتە وبازاری گەرمە دەوامتان چۆنە فشارتان لەسەر دورست نەبووە؟ زیادەکاریتان پێناکەن؟

کرێکارەکە: ئیمه وەکو کارمەدانی کارگەی خشتی ئاسۆ زۆرباشین، ئیش وکار باش دەڕوات. سه بارەت بەموچەش هەرکەسەو بەپێی ئەزمون و ماندووبوونی خۆی موچە وەرئەگرێت ،هەرکەسێکیش زیادەکاری هەبێت حسابی بۆدەکرێت.

دەنگی کرێکار: ئەمە زۆر باشە، ئەی کرێکاریان زیادنەکردووە ؟

کرێکارەکە: نەخێر، بەپێی ئیشوکارە، جاری واهەیه جۆری خشتەکه پێویستی بەکەسی زیاتره، ئه وکاتە کارمەندی ڕۆژانه ئەهێننه سەرکار.

دەنگی کرێکار: کەلوپەلی خۆپارێزیتان ئەدەنێ وەک بەدلە، دەستکێش، عەینەک وکەمامەو پێداوویستیەکانی کارکردن؟

کرێکارەکە: هه رهەمومان ئەدەنێ ئەگەر کارمەند خۆی بەکاری بهێنێت.

بەپێی ئەم گفتوگۆیە کارگەی ئاسۆ رێژەیەک لەکرێکاری دایمی هەیەو کاتێک کە بزانێت پێویستی بەکرێکاری زیاتر هەیە بۆ زیاد کردنی بەرهەم کرێکاری رۆژانە بەکرێ ئەگرێ ،ئەم کارگە بەپێی ئەوەی کە کرێکاری کاتی بەکرێ ئەگرێ کەواتە کەڵکی لەیاسا وەرگرتووە لەیاسادا خاوەنکار رێگە پێدراوە کە بۆکارێکی دیاری کراو کرێکاری رۆژانە بگرێت بەمەرجی ئەو مافانەی کە ئەیدا بەکرێکارە دایمیە کان بە وانیشی بدات.

بەپیی یاسای ژمارە٧١یساڵی ١٩٨٧لەمادەی٣٢هاتووە: یه‌که‌م-نابێت ماوه‌ بۆ گرێ به‌ست دیاری بکرێت له‌و ناوه‌ندانه‌ی که‌ کار تیایدا به‌رده‌وامه‌،ته‌نها کاتێك نه‌بێت پێداویستیه‌کانی کار وابێت که‌ کاره‌که‌ پێویستی به‌ کرێکارانێکی زیاتر هه‌بێت بۆ کاتێکو کارێکی دیاری کراو.

دوه‌م-ئه‌وگرێ به‌سته‌ی که‌بۆکارێکی کاتی یان وه‌رزی ئاماده‌ ئه‌کرێ پێویسته‌ ماوه‌که‌شی دیاری کراوبێت،کارێ کاتی به‌وکاره‌ ده‌وترێ که‌ له‌ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا کۆتایی پێ بێت ،کاری وه‌رزیش به‌وکارانه‌ ده‌وترێ که‌ له‌وه‌رزێکی دیاری کراوی ساڵدا ئه‌نجام بدرێت.

بەڵام ئیترلە یاساکانی کاردا لەهەر مادەیەکدا کە مافێك بەکرێکار درابێت لە برگەیەدا لەهەمان مادە جەوهەرو ناوەرۆکی مادەکەو رێژەی حوکمی مادە کەبوچەڵ دەکاتەوە یان رێگەیەك دەدا کەخاوەنکار بتوانێت بەجۆرێك بەکاری بهێنێت کەم ترین ماف بداتە کرێکاران ،ئەمەی کارخانەی ئاسۆ نمونەیەکە کەدەتوانم بڵێم زۆربەی پرۆژە پیشەسازیەکان سودی لێوەردەگرن بەشێکی زۆر لەکرێکارەکانیان دەسەبەرناکەن وتەنانەت ئەگەر کاری ئەوکارگەیە دایمیش بێت ،ئێوەبراونن لە برگەیەك وادەریدەخات کە هەرکارگەوپرۆژەیەك کە کارتیدا بەردەوام بێت نابێت ماوە بۆگرێبەستی کاری کرێکارەکان دانرێت واتە ئەبێ بەکرێکاری دایمی هەژمار کرێن بەڵام لەبرگەی دو رێگەئەدا کە خاوەنکار کرێکاری کاتی بگرێت ،بۆیە ئەم حاڵەتە لەلایەن زۆربەی کارگەکانەوە کەڵی وەرگیراوە وکرێکار گرێبەستی کاتی بۆ کراوە.

 

 

Related posts

بەمەبەستی بەدەستهێنانی هەلیکار، کرێکارانی بیناسازی لەشارەکانی ئێرانەوە، بۆ هەرێم، کۆچدەکەن!

Dangi Krekar

خۆپیشاندانی کرێکارانی پارێزگای زیقار

Dangi Krekar

شاری دهۆک و دوو کرێکار لەکاتی تەقینەوەی موەلیدەیەکی کارەبا بەسەختی برینداربوون

Dangi Krekar

Leave a Comment