Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

عێراق بەرزترین ئاماری بێکاری تێپەڕاند!

عێراق بەرزترین ئاماری بێکاری تێپەڕاند!

 

|  دەنگی کرێکار:

 

لەڕاگەیەندراوێکی (دامەزراوەی عێراقی ئایندە)دا ئامارێکی ترسناکی خستەڕوو لەسەر ڕێژەی بێکاری لەعێراقدا. بەپێی ئامارەکە لەساڵی ٢٠٢٤ بەراوورد بە ١٠ ساڵی ڕابردوو، عێراق بەرزترین ڕێژەی بێکاری تۆمارکردووە. ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەی بێکاری لەساڵی ٢٠٢٣ ١٥،٦% بووە، هاوکات لەساڵی ٢٠٢٢ دا ١٥،٥% بووەو لەساڵی ٢٠١٢ هەتا ساڵی ٢٠٢١ لەنێوان ٩% بۆ ١٤% بووە. ئامارەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو کەبێکاری هەتا دێت لەعێراقدا زیاتر دەبێت بەشێوەیەک  لەساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ڕێژەی ١٦،٣%

بابزانین بێکاری چ هەڕەشەیەک لەکۆمەڵگاو بەتایبەت لەکرێکاران دەکات؟

بێکاری، دەردی گرانی کرێکارانە کەڕاستەوخۆ کرێکار ئەکات بەکۆیلەی خاوەنکارو سەرمایەداران وهێزو هەناوو ژیانی سەرتاپا داغان و وێراندەکات. کرێکارانی لەسەر کار تەنها بەبەڵگەی ئەوەی کەبێکار نەبن، بەناچاری وەکو کۆیلەیەک بەدەست خاوەنکارو کۆمپانیاکانەوە ملئەدەن بەکاری تاقەت پڕوکێن، سەعاتکاری زیادەو ئیزافەکاری، حەقدەست یان بەمووچەیەکی زۆر کەمترەوە بەبەراوورد بەگرانی بازاڕو ماددە خۆراکیەکان. سەرمایەداران و خاوەنکار، لەپێناوی بەرژەوەندی و کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایەکانیان، چەندین جۆر قازانجی ماددی زەبەللاح ئەکەن لە:

١-بێکارکردنی کرێکاران: وەک چەکێکی کاریگەر بەدەست ئەوانەوەیە بۆ دەمکوت و سەرکوتکردنی دەنگی ئەوان ئەگەر ناڕەزایەتی و خواستێکیان هەبێت یان داوای مافی خۆیان بکەن، بەم هۆیەوە کرێکاران ئەترسێنن کەبێدەنگ دابنیشن و وورتەیان لەدەم نەیەتە دەرەوە، هەزاران کرێکاری بێکاریان پیشانئەدەن لەدەرەوە بەحەقدەستی زۆر کەمترەوە.

٢-سەعاتکاری زۆر: هەر بەهۆی بێکارییەوە، دیسانەوە خاوەنکار فشار ئەخاتە سەر کرێکارو سەعاتکاری زیاتر فەرز ئەکات بەسەریاندا بەهەمان حەقدەست ومووچەوە.

٣-کاری زیادە یان ئیزافەکاری: دیسانەوە هەر بەهۆی بێکار نەبوونەوە، ئیزافەکاری بەسەر کرێکاراندا فەرز ئەکرێت، ئەگەر خاوەنکار حەقی ئەو چەند سەعاتە ئیزافەکارییەش بدات، ئەوا بەبەراوورد بەکرێی یەک سەعاتی ماوەی کارەکەی خۆی، نرخەکەی کەمترە. هەموو ئەوانەش

کەبەرەنجامی ترسی بێکاربوونە، کرێکاران ئەخاتە دۆخێکی هێندە نالەبارو سەختەوە کەلەپەیوەندییە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکانی خۆی مەحروم دەکات و بەجۆرێک هیلاک و شەکەت ئەکرێت کەنەک هەر ناتوانێت ئاوڕێک بداتەوە لەمنداڵ و کەس و کار، بەڵکو تاقەت و حەوسەڵەی خۆشی نامێنیت. ئەمە سەرەڕای ئەوەی کەلەئەنجامی کارکردن بەو هەموو معانات و سەختی و ناڕەحەتییانەوە، تووشی دەیان نەخۆشی خراپ و لەدەستدانی ئەندامی جەستەی ئەبێتەوە.

لەلایەکی تریشەوە بێکاری و بێکاربوون، سەردەکێشێت بۆ شەڕەنگێزی، ئالودەبوون بەماددەی هۆشبەر، دزی، لومپنی لەناو کۆمەڵگادا، گۆشەگیری لەبێئاسۆیی و ناڕۆشنی بۆ داهاتوو چارەنوس.. بەم هۆیەوە بێکاری کۆمەڵگا ڕادەکێشێتە ناو سەدان گێژاوو دەردەوە کەڕاستەوخۆ کۆمەڵگا لەبەریەک هەڵدەوەشێنیتەوە، هەر لەپەیوەندییە خێزانیەکانەوە هەتا ئەگاتە ئەوسەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان و دووبەرەکی و ئاژاوەی ناو کۆمەڵگا.

Related posts

پێویستی پێکهێنانی “ دەستەکانی ناڕەزایەتی کرێکاریی“

Dangi Krekar

لەدوو ڕووداودا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدالە هە ولێر و لە سلێمانی

Dangi Krekar

ڕێگری لەگردبوونەوەی دەستفرۆشانی بازاڕی ڕانیە دەکرێت

Dangi Krekar

Leave a Comment