Dangikrekar.com
هەواڵ

کرێکارێک لە پێناو دابینکردنی ژیاندا گیانی سپارد

کرێکارێک لە پێناو دابینکردنی ژیاندا گیانی سپارد

​دەنگی کرێکار – سلێمانی

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا، عوبەید عەباس مستەفا، کرێکارێکی نیشتەجێی گوندی کانیبی، لە کاتی کارکردن بە ماتۆڕە سێ‌تاییەکەی بۆ کۆکردنەوەی مقەبا، تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو و گیانی لەدەستدا. ​کۆچی عوبەید لەم کاتی جەژنەدا، جارێکی تر پەردە لەسەر ئەو مەترسییە گەورانە لادەداتەوە کە ڕووبەڕووی کرێکارانی کەرتی نافەرمی و پەراوێزخراوەکان دەبێتەوە. ئەو پیاوەی تەنها ویستی دابینکردنی ژیانێکی شایستەی بۆ خێزانەکەی هەبوو، بووە قوربانیی ئەو سیستەمە سەختەی کە هیچ پارێزبەندییەکی بۆ ژیانی مرۆڤە ماندووەکان نییە. ​دەنگی کرێکار هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەم قوربانییەی ڕێگەی کار و بژێوی دەردەبڕێت و جەخت لەسەر پاراستنی شکۆی مرۆیی و مافی ژیانی کرێکاران دەکاتەوە.

Related posts

بیمەی تەندروستی بۆ کرێکاران و هەموو هاووڵاتیانی کەمدەرامەتی کوردستان ئەرکی دەست بەجێێ حکومەتە!

Dangi Krekar

لە سنووری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

Dangi Krekar

ئاماری قوربانیانی شوێنی کار گەیشتە ڕێژەیەکی مەترسیدار .

Dangi Krekar

Leave a Comment