Dangikrekar.com
هەواڵ

خاوەن دوکانەکانی میلی مۆل لەڕاپەڕین گردبونەوە

خاوەن دوکانەکانی میلی مۆل لەڕاپەڕین گردبونەوە 

دەنگی کرێکار دوکاندارەکانی میلی مۆڵ لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند

بەهۆی بڕینی کارەبای حکومی و موەلیدەی مۆڵەکەوە..

دوکاندارەکان شتومەکیکی زۆریان هێناوە بۆ ئەوەی ئەم پێش جەژنە بیفرۆشن، بەڵام بەهۆی تاریکی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە، گردبوونەتەوەو لەڕێگای چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنەوە کێشەکەیان بڵاوکرایەوە..

یەکێک لەدوکاندارەکان بایی زیاتر لەدووسەد هەزار دۆلار کەلوپەلی هێناوەو هەیە پارەیەکی زۆری سەرفکردووەو ئەشیای زۆری هێناوە بۆ ساغکردنەوە،

بەڵام بەهۆی بڕینی کارەباوە کاروکاسبیان لێتێکچووەو دەڵێن: بەم جەژنە دنیایەک زەرەر دەکەین و نایەڵن کاسبیەکەمان بکەین. دوکاندارەکان دەڵێن: خاوەن مۆڵەکە ئیزنیداووین و دەڵێن دەبێت چۆڵی بکەن! ئیزنیان داووین، لەکاتێکدا ئێمە گرێبەستمان هەیە بۆ ١٥ ساڵ و هێشتاش ٥ ساڵمان تەواو نەکردووە، هەموو ڕۆژێک هەڕەشەی داخستنی ئەم مۆڵەمان لێدەکەن، نایەڵن کارو کاسبی بکەین و ڕزقی زیاتر لە دووسەد خێزانی لەسەرە. لەکاتێکدا ٥ ساڵ پێشتر هەموو دوکاندارەکان گرێبەستیان لەگەڵدا کراوە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، ئێستا ٥ ساڵ تێپەڕبووەو پێشتر کرێی یەک دوکان ١١٥ هەزار دیناربووە، کەچی ئێستا بۆمانکراوە بە ٢١٥ هەزارو گرێبەستەکەشیان لە ١٥ ساڵەوە گۆڕیوە بۆ ٣ ساڵ. ئێستا خاوەن مۆڵ بێمنەتن و دەڵێن بڕۆن شکات ئەکەن یان هەرچیەک ئەکەن بیکەن، مۆڵەکەمان بۆ چۆڵبکەن.

Related posts

کرێکارێک لەنهۆمی سێیەمی پرۆژەیەکی نیشتەجێبووندا لەسلێمانی کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

لەماوەی ٤ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٢٤ کرێکار، لەشارەکانی هەرێم، بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی شوێنیکار 

Dangi Krekar

کارەساتێکی تر لە سێمێل ئەندازیارێک بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment