Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

موچەی تاک هەزار دیناری و دەستکەوتێکیتر بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان!

موچەی تاکهەزار دیناری و دەستکەوتێکیتر بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان!

 

 دەنگی کرێکار

دوای چەندین خۆپیشاندان و مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێزی ئیدارەی ڕاپەڕین لەساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا بۆپێدانی مووچەو زیادکردنی مووچەکانیان، سەرەنجام لەئەنجامی کێبڕکێ و تەندەرلێدانی کۆمپانیاکانی ژینگەپارێز، کۆمپانیای بیڤان سنوری شارەوانی ئیدارەی ڕاپەڕینی لەکێبڕکێکەدا بۆی دەرچوو.

سەرەتا، کۆمپانیای بیڤان بەناوی مژدەیەکەوە بۆ کرێکارانی سنورەکەی، زیادکردنی مووچەی لە٣٥٠هەزارەوە بۆ ٤ سەد هەزار ڕاگەیاندو بەم هۆیەوە کرێکارانی ژینگەپارێزی خۆشحاڵکرد  کەهیچ نەبێت مووچەکانیان زیاد دەکات وگرفتێکی ئەوان کەمدەکاتەوە.

ئەوەی کەجێگای قسەوباسی ئێمەیە وەک دەنگی کرێکار هەر ئەوەیە کەجگەلەوەی کە کۆمپانیای ناوبراو نیازباشی خۆی ڕاگەیاندووە بەزیادکردنی مووچەی کرێکاران، بەڵام هاتووە لەسیاسەتێکی چەواشەکارانەدا لە٢٥/٧/٢٠٢٤ سەرلەبەری مووچەی کرێکاران دەکات بەتاکهەزار دیناری و بڕیارە لەکات و ساتی خۆیدا وەک مننەتێک مووچەکان بدات. لەڕاستیدا کۆمپانیا بەم سیاسەتەی نەک هەر خزمەتێکی نەکردووە بەکرێکاران، بەڵکو ئەگەر پێشتر کرێکاران مووچەکەیان وەرگرتبێت لەناو دەیان گیروگازدا، بەڵام هیچ نەبێت کێشەو گرفتی تاکهەزارییان نەبووە کەسەرەڕای زەرەری گۆڕینەوەی پارەکەش ئەبێت لەمەودوا کرێکاران عەلاگەیەک تاکهەزارییان بەدەستەوە بێت و  دوکانەودوکان بگەڕێن و تاکهەزارییەکان بکەنەوە بەپارەی درشت بۆ ئەوەی خاوەن خانوو، موەلیدەی گەڕەک، کڕینی مادەخۆراکییەکان، عەیادەو دکتۆرو نۆرینگەکان لێیان وەرگرن. ئەم سیاسەت و هەڵوێستە سەرەڕای ئیهانە یەکە بەکرێکاران، هەروەها بێمنەتی خاوەنکارو کۆمپانیاکان دەرحەق بەژیان و گوزەرانی کرێکاران و نالێپرسراوێتی ئەوان دەسەلمێنێت.   کە بەبەرچاوی وەزارەتیکارو حکومەتەکەی هەرێمەوە بەسەر کرێکاراندا دادەسەپێندرێت.

 

Related posts

گردبوونەوەو دە ربرینی نارە زایە تی خاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی شاری کرکوک !

Dangi Krekar

دەست بەسەر تانكەرێكدا گیرا كە ٢٤ كرێكاری بەنگلادیشی تێدا بووە

Dangi Krekar

لەمێزگردێکدا، هاوکارانی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، پرسەکانی کرێکاران دەخەنەبەرباسەوە.

Dangi Krekar

Leave a Comment