کرێکاران وفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بایکۆت دەکەن و حکومەتیش موچەی مانگێکیان بۆ سەرف دەکات!
دەنگی کرێکار:
به‌هۆى وه‌رنه‌گرتنى موچه‌كانیان، کرێکاران وفه‌رمانبه‌رانى كاره‌باى سلێمانى بڕیاریانداوه، دەست بۆ مانگرتن و بایكۆتى ده‌وام بەرن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کەحکومەت بەم زوانە موچەی مانگیك سەرفدەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لهكارهباى سلێمانى بۆ کەنالەکانی میدیای ڕایگەیاند کە”به‌هۆى ئه‌وه‌ى وا نزیك ده‌بینه‌وه له‌دوو مانگ، موچه‌مان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌و هه‌وڵانه‌شى بۆ چاره‌سه‌رى موچه دراون، هیچ ئه‌نجامێكیان نییه، بۆیه بڕیارمانداوه بەم نزیکانە بایكۆتى ده‌وام بكه‌ین”.لەبارەی کێشەی دواکەوتنی موچەشەوە، سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاند، “ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه وه‌كو كاره‌با بزانین، لیژنه‌یه‌ك له‌به‌غداوه هاتوه‌ته ههرێمو وردبینى له‌لیستى موچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌بادا كرا‌و دواتر لیسته‌كان برانه‌وه به‌غدا، ئیتر ئێمه هیچ زانیاریه‌كى دیكه‌مان نییه، هه‌ر زانیارییه‌كى نوێ هه‌بێت لاى وه‌زاره‌تى داراییه”.
شایانی باسە هەربەدوای ئەم هەڕەشەو قسانەی کرێکاران و فەرمانبەرانی کارەبای سلیمانی، هەواڵی ئەوەش لەمیدیاکانەوە بلاو کاریەوە، کە حکومەت لەزوترینکاتدا موچەی مانگێک بۆ فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتی سلێمانی سەرف دەکات.