Dangikrekar.com
هەواڵ

بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارەوە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت!

بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنی کارەوە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕادەگیرێت!

 

|  دەنگی کرێکار:

بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکارەوە، کەبەهۆیەوە قوربانی ڵیکەوتەوە وکرێکارێک گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی چەند ڕۆژ لەمەوبەر بڕیاری ڕاگرتنی یەکیک لەپڕۆژەکانی  نیشتەجێبوونی لەشاری سلێمانی دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە سەرجەم کارەکانی ئەو پڕۆژەیە بۆ ماوەیەکی کاتی تا ئەو کاتەی کە هەموو مەرجەکانی سەلامەتی کار لەپڕۆژەکەدا دابیندەکرێ کار تێیدا ڕادەگیرێت. هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی داواش لەهاوڵاتیان دەکات کەهەر سەرپێچییەک کەمەترسی بخاتە سەر ژیانى کرێکاران، ئەوا پەیوەندی بەهێڵى گەرمى ژمارە ٥٥٠٠ بکەن.

 

Related posts

دەنگی کرێکار ژمارە ٨٢ چاپکرا ….. pdf

Dangi Krekar

ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ ئاشتی ودیموکراسی لە ژاپۆن پشتگیری لە داواکاریەکانی مامۆستایان دەکەن

Dangi Krekar

بەهۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا …

Dangi Krekar

Leave a Comment