Dangikrekar.com
گفتوگۆ

چەند سەرنجێك لەسەر کەیسی دەرکردنی ١٤ کرێکاری کۆمپانیای گرین عێراق

 

| ڕابەر ڕەفعەت:
بەبیانوی دەرنەچوون لەتاقی کردنەوەوە… بەپێی یاسای کاری عێراقی کەپێناسەی کرێکاری کردووە ئەڵێ کرێکار:
بریتیە لەو کەسەی کەکار بۆ خاوەنکار دەکات بەرامبەر بەکرێیەك کە بەهۆی ڕێککەوتنێکی تایبەت یان گشتی
بەشێوەی نوسراو یان زارەکی کە لەکاتی بەجێگەیاندنی کارەکەی لەژێر ڕێنوێنی ئیدارەی ئەو کەسەدەبێت یان
بەشێوەی مەشق کردن یان تاقی کردنەوە دەبێت. بۆیە ئەم ١٤کرێکارە بەپێی ئەو پێناسەیە هیچ حسابێکی
کرێکاریان لەم کارگەیە بۆ نەکراوە، هەروەکو ئاشکرایە چەند مانگێك لەمەوبەر ژمارەیەکی زۆر لەکرێکارەکانی
بەیەك ڕۆژ دەرکرد لەکارەکانیان بەبیانووی دەرنەچوون تاقیکردنەوەی سێ مانگی بەبێ گوێدانە یاسای کار و
لایەنە پەیوندیدارەکان، کرێکارەکانیان ئاگادار کراونەتەوە کە کۆتای بەڕاژەکانیان هاتووە و لەتاقیکردنەوە
دەرنەچوون ئەمە لەکاتێکدایە کە کرێکارەکان پرسیویانە کەمتەرخەمی و هەڵەی ئێمە چی بووە هیچ وەڵامێکیان
نەداونەتەوە تەنها پێیان ڕاگەیاندوون کە ئێوە دەرکراون، تائێرە لەوانەیە بابەتەکە چاوەڕوان کراوبێ، بەڵام سەیرو
سەمەرەی بابەتەکە لێرەوە دەست پێئەکا کە ئەم کرێکارانە سەرجەمیان ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێك لەم کۆمپانیایە
کاریان کردووە هەتا تیایان بووە ماوەی سێ ساڵە لەکۆمپانیا کاری کردووە دوای ئەو ماوە زۆر لەکارکردن وەکو
کرێکاری ڕۆژانە کاریان کردووە کە ئەمەش پێچەوانەی یاسای کارە کە کرێکار لەو شوێنانەی کە کاری

هەمیشەی تێدایە نابێ بەڕۆژانە کار بکەن و ئەبێ بکرێن بەگرێبەست و هەمیشەیی و لەپاڵیشیدا دەستەبەریان بۆ
بکرێ، بەڵام سەیرەکە لەوەدایە دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێك لەئیشکردن ئینجا خراونەتە ژێر تاقیکردنەوەوە! بۆیە
لێرە پرسیارێکی سەیر دەهێتە ئاراوە ئایە کرێکارێك زیاتر لەساڵ و نیوێک لەشوێنێك کاربکا ئایە پێویستی
بەتاقیکردنەوە هەیە؟ وەڵامەکەی زۆر ئاسانە کەئەویش نەخێرە چوونکە لەیاسای کاردا هاتووە ماوەی تاقی
کردنەوەی کرێکار نابێ لەسێ مانگ زیاتربێ و وە نابێ زیاتر لەجارێك لای هەمان خاونکار بخرێتە ژێر
تاقیکردنەوەوە. بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە ئەم کۆمپانیایە ئەم کارەی ئەنجامداوە بۆ چەند هۆکارێک
ئەگەڕێتەوە ئەویش یەکەم: خۆدزینەوە لە دەستەبەرکردنی کرێکارەکان کە بەم ڕێگایە پارەیەکی زۆری بۆ
ئەگەڕێتەوە چونکە ١٣% پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەبێ کۆمپانیا بیدات. دووەم: نەچونە ژێرباری هەندێ
یاسا کە کرێکاری گرێبەست ئەگرێتەوە وەکو مافی وەرگرتنی مۆڵەتی ساڵانە و مۆڵەتی نەخۆشی و وە ئەگەر
کرێکارێکی ڕۆژێك نەیەتەوە بۆدەوام حەق دەستی ئەفەوتێ، بەڵام ئەگەر گرێبەستبێ حەقی نافەوتێ بۆیە دەبوو ئەم
کرێکارانە لەیەکەم ڕۆژ دەست بەکاربونیان بخرێنە ژێر تاقیکردنەوەوە و دوای سێ مانگ بکرێن بە گرێبەستی
هەمیشەیی لەبەر ئەوەی ئەم کۆمپانیایە شوێنی کارکردنی هەمیشەییە نەك کاتی نابێ کرێکاری ڕۆژانەی هەبێ وە
ئەبێ سەرجەمی کرێکارەکان دوای سێ مانگ لە تاقیکردنەوە دەستەبەر بکرێن تاکو دواڕۆژ سودمەن بن
لەخانەنیشینی و کارکردنیان بەخزمەت بۆ بنوسرێ وە ئەوەی سەیرە ئەم کرێکارانە وەکو کرێکارە هاوڕێکانیان کە
گرێبەست بوون کاریان کردووە بەبێ جیاوازی لە شوێن و کات! بەڵام بۆ نەکراون بەگرێبەست ئەوە هۆکارەکەیم
لەسەرەوە باس کرد بۆیە لەکۆتایدا داواکارم دادگای کار و دادوەری بەڕێز  ماف بۆ ئەم کرێکارانە بگێڕێتەوە
کەئێستا کەیسەکە لە بەردەستی دادوەری بەڕێزدایە بەهیوای ئەوەی قەرەبووی ماددی و مەعنەوی بکرێنەوە تاکو
چیتر هیچ کۆمپانیایەکی ئەم وڵاتە بوێری ئەوەی نەبێ زوڵم ستەم لەکرێکاران بکات.

٢٥/٨/٢٠٢٣

Related posts

ڕێگری لەگردبوونەوەی دەستفرۆشانی بازاڕی ڕانیە دەکرێت

Dangi Krekar

ژمارە ٥٠ رۆژنامە ی دە نگی کرێکار چاپکرا

Dangi Krekar

ناوەندی خەباتی کرێکاران – سریلانکا. پشتیوانی لە مامۆستایانی کوردستان دە کات

Dangi Krekar

Leave a Comment