Dangikrekar.com
هەواڵ

گردبوونەوەو دە ربرینی نارە زایە تی خاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی شاری کرکوک !

گردبوونەوەی خاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکانی شاری کرکوک !

دە نگی کرێکار /کەرکوک 

ئەمڕۆ ٢٣/١/٢٠٢٣ لەشاری کەرکوک،  ژمارەیەک لەخاوەن ماتۆڕی دیلیڤەرییەکان لەنزیک بینای پارێزگاری ئەو شارە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەدژی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕەکانیان بەبیانووی نەبوونی ساڵانەو تابلۆو ژمارەی مەنەفێستەوە ..

یەکێک لەخاوەن ماتۆڕەکان ووتی: وەزارەتی ناوخۆ خۆی لەڕێگای دەروازەکانەوە هەزاران ماتۆڕ ئەهێنێتە ناوەوەو کەچی ئێستا بەبیانووی جۆراوجۆرەوە دەست بەسەر ماتۆڕەکانماندا ئەگرن و داوای ٤٥٠ هەتا ٥٠٠ سەد هەزار دەکەن بۆنویکردنەوەی ساڵانەو ڕەقەمکردن.. لەکاتێکدا نرخی ماتۆڕەکانمان لەو نرخەدایە کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک داوا دەکات. ئێمە نەمووچەیەکمان هەیەو نەسەرچاوەیەک بۆ بژێوی و ژیانکردن، ڕۆژانە لەبەیانیەوە هەتا سەعات ١٢ شەو کارئەکەین هەتا ئەوپەڕی ١٥ هەزار دینار پەیدا دەکەین، لەکاتێکدا کرێچین و منداڵمان هەیەو چۆن بتوانین بەو ڕۆژانەیە ژیان بەڕێ بکەین. داوا دەکەن کەڕێگرییان لێنەکرێت لەپێناوی ئەوەی بتوانن ژیانێکی مەمرەو مەژی کەپێی ڕازین، بگوزەرێنن ..

Related posts

  ئێران: دەیان کرێکاری کانەکانی خەڵوز بەهۆی نەبوونی سەلامەتی کارەوە دەبنە قوربانی!

Dangi Krekar

کۆمپانیای بیڤــان دووبەرەکی ئەخاتە نێوان کرێکارانەوە!

Dangi Krekar

نامەیەکی هاوپشتی ئاڕاستەی مانگرتنی شۆفیرانی شەمەندەفەر لە ئەڵەمانیا دەکرێت

Dangi Krekar

Leave a Comment