ڕاگەیاندنی ژمارە:٥
یەکیتی خەباتی کرێکارانی فەلەستینی پشتیوانی خۆیان بۆ بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ڕاگەیاند!
لەسەر داوای ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازیی لەکوردستانەوە بۆ نۆێنەرایەتی دەنگی کرێکار لەدەرەوە سەبارەت بە ڕاکیشانی پشتیوانی جیهانی لە نارەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان ، ئەمرۆ ٢١/١/٢٠٢٤ بەریز محمد عەلوش سکرتیری گشتی یەکیتی خەباتی کریکارانی فەلەستینی لە نامەیەکی نارەزایەتیدا پشتیوانی خۆیان بۆ داواکاریەکانی مامۆستایان ڕاگەیاند. لەنامەکەیاندا هاتووە” یەکێتەکەمان پشتگیری تەواوی خۆمان لەگەڵ ئەو داواکاریە ڕەوایانەدا ڕادەگەێنێت کە ئەنجومەنی نیشتیمانی مامۆستایانی ناڕازی جەختی لەسەر دەکاتەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان و کۆتایهێنان بەو جەرمەسەریە درێژخایەنەی لەگەڵ سەرجەم ئەو ڕێکارە بیرۆکراتیانەی، کە دەیەوەێت مافە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستانی عێراق پێشێل بکات.”
هاوکات لەنامەکەیدا ئاماژە دەکات کە “ئێمە لە یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین لە سۆنگەی ئەو پەیوەندیە هاوپشتیانەی کە کۆمان دەکاتەوە، ئەو کێشە و بابەتە هاوبەشانە و خەبات لە پێناو داواکاریەکان وئازادی سەندیکایی.دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ سەرجەم دەنگە پەرۆشەکانی دیکە، بۆ بانگەوازکردن لەلایەنە پەیوەندی دارەکان ، بۆ ئەوەی لە ئاست بەرپرسیاریەکانی خۆیاندا بن و کێشە کەڵەکەبوەکان چارەسەربکەن ، بەشێوەیەک کە مافە ڕەوا وشەرعیەکانی سەرجەم مامۆستایان زامن بکات و مافەکانیان دابین بکەن. هەروەها خۆیان لە گێلی نەدەن لەم ئاست ئەم ئیستیحقاقە.لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و ئینساف بۆ سەرجەم مامۆستایان، وە لە پێناو ڕێکخستنەوەی پرۆسەی خویندن و فێرکاری. ..”
هەروەها لە کۆتای نامەکەیاندا هاتووە “هیوادارین کە سەرجەم ئەو ڕێکارانە ڕابگیرێن کە بەمەبەستی بەرگرتن بە ئازادی کاری سەندیکایی و مافی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و داواکاردنی خواستەکانیان، گیراونەتە بەر.هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شێوازەکانی شێونکەوتن و فشارهێنان و هەڕەشەکان کە مامۆستایان وسەندیکاکاران ڕووبەڕوی دەبنەوە. لەگەڵتان دەوەستین لە پێناو تەواوی مافەکانتان، کە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت سازشیان لەسەربکرێت. هیوادارین کە کێشەکە بەزووی چارەسەربکرێت، ئەوەش بە دابینکردنی تەواوی مافەکانتان و بۆسەرجەم مامۆستایان. ..”
هەوڵەکانی هاوپشتی جیهانی بۆ نارەزایەتیەکانی مامۆستایان وکرێکاران لەکوردستان درێژەی هەیە
تەواوی نامەکە لەخوارەوە بخۆێنەوە
بۆ زانیاری زیاترسەردانی مالپەری دەنگی کرێکار بکەن:
٢١/١/٢٠٢٤
یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین
هاوریێان لە ئەنجومەنی نیشتیمانی مامۆستایانی ناڕازی… سڵاوێکی خەباتکارانە یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین جوانترین سڵاوتان پێشکەش دەکات، هەروەها یەکێتەکەمان پشتیگری تەواوی خۆمان لەگەڵ ئەو داواکاریە ڕەوایانەدا ڕادەگەێنێت کە ئەنجومەنی نیشتیمانی مامۆستایانی ناڕازی جەختی لەسەر دەکاتەوە، لە پێناو بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان و کۆتایهێنان بەو جەرمەسەریە درێژخایەنەی لەگەڵ سەرجەم ئەو ڕێکارە بیرۆکراتیانەی، کە دەیەوەێت مافە ئابوری وکۆمەڵایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستانی عێراق پێشێل بکات.
ئێمە لە یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین لە سۆنگەی ئەو پەیوەندیە هاوپشتیانەی کە کۆمان دەکاتەوە، ئەو کێشە و بابەتە هاوبەشانە و خەبات لە پێناو داواکاریەکان وئازادی سەندیکایی.دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ سەرجەم دەنگە پەرۆشەکانی دیکە، بۆ بانگەوازکردن لەلایەنە پەیوەندی دارەکان ، بۆ ئەوەی لە ئاست بەرپرسیاریەکانی خۆیاندا بن و کێشە کەڵەکەبوەکان چارەسەربکەن ، بەشێوەیەک کە مافە ڕەوا وشەرعیەکانی سەرجەم مامۆستایان زامن بکات و مافەکانیان دابین بکەن. هەروەها خۆیان لە گێلی نەدەن لەم ئاست ئەم ئیستیحقاقە.لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و ئینساف بۆ سەرجەم مامۆستایان، وە لە پێناو ڕێکخستنەوەی پرۆسەی خویندن و فێرکاری.
هیوادارین کە سەرجەم ئەو ڕێکارانە ڕابگیرێن کە بەمەبەستی بەرگرتن بە ئازادی کاری سەندیکایی و مافی مامۆستایان بۆ خۆپیشاندان و داواکاردنی خواستەکانیان، گیراونەتە بەر.هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شێوازەکانی شێونکەوتن و فشارهێنان و هەڕەشەکان کە مامۆستایان وسەندیکاکاران ڕووبەڕوی دەبنەوە. لەگەڵتان دەوەستین لە پێناو تەواوی مافەکانتان، کە بەهیچ شێوەیەک ناکرێت سازشیان لەسەربکرێت. هیوادارین کە کێشەکە بەزووی چارەسەربکرێت، ئەوەش بە دابینکردنی تەواوی مافەکانتان و بۆسەرجەم مامۆستایان.
هەربژین بۆ خەبات
موحەمەد عەلوش
سکرتێری گشتی یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین
٢١-١-٢٠٢٤